بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تهلهفیزیۆندیا رایگەیاند، یاسای شەھیدانی عێراق ھەموار دەکرێتەوە و لە يەکێک بڕگەکانیشدا شەھیدانی شەڕی داعش لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان دەخرێنەسەر بەغداد.
پرۆژە یاساکە لە ۱۷ مادە پێکهاتووە، لەیەکێک لەماددەکانیدا باس لەوە دەکات شەهیدانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان بخرێنەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، واتا ئەگەر پرۆژە یاساکە لهلایهن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقهوه، پەسەند بکرێت، کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش لە کوردستان هەمان ئیمتیازانەکانی کەسوکاری شەهیدان لە عێراق دەیانگرێتەوە.
بەپێی ئامارى وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی شەڕی دژ بەداعش هەزار و ۶۸۸ پێشمەرگەی وەزارەتەکە شەهید بوون و بەپێی هەمواری یاساکەی عێراق سەرجەم خانەوادەی ئەو شەهیدانە سوودمەند دەبن لە یاساکە.
Your Comment