سەرۆک وەزیرانی عێراق
-
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق:
زەیدی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن کابینەی حکوومەت تەواو دەکات
فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراق بە نیازە پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن، وەزیری ناوخۆ دەستنیشان بکات و پێکهاتەی کابینەی وزاری بە تەواوی کۆتایی پێبهێنێت.
-
زەیدی و نوێنەری ترەمپ کۆ بوونەوە؛
ڕێککەوتنی گەورەی ئەمنی و ئابووری لە نێوان عێراق و ئەمریکا
سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن کردەوە. هاوکات رێککەوتن لەسەر داماڵینی چەکی گرووپەکان و پێدانی مۆڵەت بە چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە بوارەکانی وزە و تەکنەلۆژیا.
-
موقتەدا سەدر باڵی سەربازیی ڕەوتەكەی خستە ژێر فەرمانی دەوڵەتەوە/ زەیدی پێشوازیی لێدەکات
موقتەدا سەدر، لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند کە "سەرایا سەلام" بە تەواوی لە ڕەوتی شیعەی نیشتمانی جیا دەکاتەوە و دەیانخاتە ژێر فەرمانی حکوومەت، لایخۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات و ئەم هەنگاوە بە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دادەنێت.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ پێکدێنێت
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئەو هێرشانەی "لە خاکی عێراقەوە" دەکرێتە سەر سعوودیە و ئیمارات لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا.
-
داهاتووی لێڵی کەرکووک؛ ئایا کورد بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەبێت «چاوەڕێی موعجیزە» بێت؟
سڕینەوەی ماددەی ١٤٠ لە کارنامەی حکوومەتی نوێی عێراق، جارێکی دیکە داهاتووی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێری خستووەتە ناو تەمومژی نادیارییەوە؛ دۆخێک کە بە بڕوای چاودێران، بێ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی، هیچ چارەسەرێکی بۆ بەدی ناکرێت.
-
نۆ وەزارەتى کابینەکەى عەلى زەیدی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن
کۆتا دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکی توندی بەخۆوە بینی، کە بووە هۆی تێکچوونی ڕەوتی دەنگدانەکە و دواجار دواخستنی بڕیاردان لەسەر پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری ناوخۆ و چەند وەزارەتێکی دیکە، بە جۆرێک کە سەرەنجام دانیشتنەکە بەبێ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسانە کۆتایی پێ هێنرا و هەڵگیرا.
-
پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا
تۆڕی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت لە عێراقی سەردەمی کۆماریدا، لە دوای ساڵی (۱۹۵۸ تا ساڵی ۲۰۰۳)، پۆستی سەرۆک وەزیران لە پلەبەندیی دەسەڵاتدا لە پێشەنگی یەکەمی بایەخپێداندا نەبوو، دوای ساڵی ۲۰۰۳ سیستەمەکە لە سەرۆکایەتییەوە گۆڕا بۆ پەرلەمانی، جڵەوی دەسەڵات کەوتە دەست حکوومەت لە کەسایەتی سەرۆک وەزیراندا، سەرکردایەتیکردنی سوپا بەو پۆستەوە بەسترایەوە، بووبە گرنگترین پۆست.
-
یەکەم گوتاری سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق؛
چاکسازیی دارایی، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەروەری
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، لە یەکەم گوتاری فەرمیی خۆیدا دوای دەستبەکاربوونی، ڕایگەیاند کە قۆناغی داهاتووی وڵاتەکە قۆناغی هاوبەشیی نیشتمانیی ڕاستەقینە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان.
-
زهیدی لهدوای پهسهندكردنی كابینهی حكوومهتهكهی، یەکەم پەیامی بڵاو کردەوە
عهلی زهیدی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهیهكهم پهیامیدا لهدوای پهسهندكردنی كابینهی حكوومهتهكهی رایگهیاند: "بهڵێن دهدهین كه ههنگاو بنێین بهرهو چهسپاندنی سهقامگیری و بههێزكردنی شكۆمهندی وڵات و بهدیهێنانی خواستی عێراقییهكان.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی:
دەستوەردانی دەرەکی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی دواخست
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاتووە.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی کوردپرێس؛
سێبەری قورسـی گرژییە ناوچەیی و ناکۆکییە ناوخۆییەکان لەسەر کابینەی زەیدی
لە کاتێکدا پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ دانیشتنی چارەنووسسازى دەنگدان بە کابینەی «عەلی زەیدی» لە ڕۆژی سێشەممە (١٢ی مانگی ئایار ٢٠٢٦) ئامادە دەکا، کەڵەکەبوونی قەیرانە ناوخۆییەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجامدانی ئەو دانیشتنەی خستووەتە ناو دۆخێکی نادیارەوە.
-
خوێندنەوەیەک بۆ بەرنامەی عەلی زەیدی؛ هەرێمی کوردستان لە پەراوێزدا
مەسعوود عەبدولخالق، شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان، بە وردبوونەوە لە بەرنامە ١٣ پەڕەییەکەی «عەلی زەیدی» بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق، ئاماژە بە دووپاتنەبوونەوەی ناوی هەرێمی کوردستان و نەمانی وشەی «فیدراڵیزم» لە ئەدەبیاتی فەرمیی بەغداد دەکات. ناوبراو پێی وایە پەککەوتنی دامەزراوە ناوخۆییەکانی هەرێم، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد چیتر هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی دیپلۆماسی جیدی لەبەرچاو نەگرن.
-
موسەننا ئەمین:
کارنامەی عەلی زەیدی تەمومژاوییە و باسی هەرێمی کوردستانیشی پەراوێز خستووە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا ڕەخنەی توند لە کارنامەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەگرێت و وردەکاریی نوێ لەسەر ململانێی وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان و سەردانە هاوبەشەکەیان بۆ لای "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ئاشکرا دەکات.
-
عەلی زەیدی کارنامەی حکوومەتی ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد
عەلی زەیدی، راسپێردراو بۆ سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی عێراق، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و بەرنامەی کاری حکوومەتی ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانکرد بە ئانجی ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێ کردنی چەندین پرس لەوان پێكهێنانى حكوومهتى نوێى گەیشتە بەغدا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا و ژمارەیەک کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنە جیاوازەکانی دەبێت.
-
عەلی زەیدی لە هەولێر لەگەڵ بارزانییەکان پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرد
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، بە یاوەریی شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ۰۲ـی ئایاری ۲۰۲۶، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد.
-
سەرۆکی پارتی و فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەن
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا و فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، پیرۆزباییان لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
-
مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجام دا
مەسروور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ.
-
بەرپرسانی هەرێم پشتیوانی لە راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەت دەکەن
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژِ دووشەممە، چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بە فەرمی عەلی زەیدی-یان وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند و لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاسپێردرا، هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییان لە ناوبراو کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردن دەربڕی.
-
عەلی زهیدی: قۆستنهوهی دهرفهتهکان کاری لهپێشینهی حکوومهت دەبێت
عهلی زهیدی کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهیهکهم پهیامیدا رایگهیاند، ڕووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگه ناوخۆیی و دهرهکییهکان، ههڵسهنگاندنی مهترسییهکان و قۆستنهوهی دهرفهتهکان له کاره لهپێشینهکانی بهرنامهی حکوومهتهکهی دهبێت.
-
عەلی زەیدی بەفەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی ڕاسپێردرا
چوارچێوەی هەماهەنگی له کۆبوونهوهی ئهمشهویدا، بهفهرمی عەلی زیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومهتی نوێی عێراق کاندید کرد.
-
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی دیکە دواخرا
کۆبوونەوەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاری کردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دواخرا.
-
دەوڵەتی یاسا: مالیکی لە کاندیدبوون نەکشاوەتەوە
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وەڵامی هاوپەیمانی سوودانی دەداتەوە و دەڵێت:، "نووری مالیکی لە کاندیدبوون نەکشاوەتەوە و ناشکشێتەوە".
-
هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی:
پرسی پێکهێنانی حکوومەت پرسێکی نیشتمانی عێراقییه
هاوپهیمانی ئاوهدانکردنهوه و گهشهپێدان که محهمهد شیاع سوودانی سهرۆکایهتی دهکات ڕایگهیاند: پێکهێنانی حکوومەت پرسێکی نیشتمانی عێراقییه و دهشڵێت، "پێویسته پهیوهندیی ئهرێنی و هاوسهنگ لهگهڵ ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا دروستبکرێت".
-
سەرکردەیەکی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی:
تۆمەتبارکردنی نووری مالیکی بە تووندڕۆیی ستەمێکی گەورەیە
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی ئیمام عەلی لە کاردانەوەیێکدا بۆ هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر نووری مالیکی، دەڵێت: " تۆمەتبارکردنی نووری مالیکی بە تووندڕۆیی ستەمێکی گەورەیە".
-
ڕاوێژکاری سوودانی:
دوای دژایەتی ترەمپ لەگەڵ مالیکی، چانسی سوودانی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران زیاتر بوو
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەربڕی، دەرفەتی سوودانی بۆ خولی دووەم زۆر بەهێز بووە".
-
نووری مالیکی بوو بە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کانید کرا.
-
سوودانی و شەرع جەخت لە گرتنەبەری دیالۆگ دەکەنەوە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان
محەمەد شیاع سوودانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
سنوورەکانمان پارێزراون و تاقمە تیرۆریستییەکان توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکیان نییە
محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە بەشداری بەرپرسانی سەربازی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و تێدا جەخت لە پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ سووریا، ڕێگریکردن لە هەوڵی دزەکردن کرا.