بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۰/۷/۲۰۲۴، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا."
ئاماژەی بەوەش داوە، کە سەرۆکی حکوومەت ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس کردووە، پەیوەندییەکەش لەبارەی کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بووە.
هاوکات وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونی کردووەتەوە، بەم زوانە کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە چارەسەر دەبێت.
Your Comment