بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە داوامان لە تورکیا کردووە ئۆپه‌راسیۆنەکانی دژی پەکەکە بەهەماهەنگی بێت لەگەڵ دەسەڵاتدارنی هەرێم و بەرپرسانی عێراق تا کەمترین زیان بەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بکەوێت".
میلەر وتیشی: "ئێمە وەک ئەمریکا هەست بەو نیگەرانی و هەڕەشانە دەکەین کە پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و عێراقی دروستیکردون، بەڵام، جەخت لەوە دەکەینەوە پێویستە ئۆپه‌راسیۆنەکان بەهەماهەنگی بکرێن بۆ ئەوەی گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی تورکیا لەدژی پەکەکە لەنێو خاکی عێراق، ئیبراهیم سومەیدعی ڕاوێژکاری سه‌ربازیى محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، هەماهەنگییەکی تەواو لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هەیە بۆ دەسپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبەشە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاگادارى مه‌ترسیه‌كانى په‌كه‌كه‌ین، بەڵام پێویستە ئۆپه‌راسیۆنەکانی تورکیاش بەهەماهەنگی عێراق بێت".
News Code 223769
Your Comment