بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراویCPT وردەکاریی زیاتر لەسەر بۆردومانەکە دەدات و دەڵێت:
هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان.
ناوبراو دەشڵێت: "بەتەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لووتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە".
لەبارەی زیانەکانەوە ڕێکخراویCPT دەڵێت: "بە تەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم گیانیان لەدەست داوە".
Your Comment