بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوی کردەوە ئاشکراکردنی ئەنجامی نافەرمیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرخەری ڕاستی و دروستی بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانە.
دامەزراوەی میدیای گۆڕان ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند.
دوای ڕوودانی گرژی لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕاندا دانا ئەحمەد مەجید، ڕایگەیاند، چەند گێرەشێوێنێک هاتبوونە ناو کۆنفرانسەکەوە و دەستیان کرد بەشەڕ و جنێودان بەیەکتر، بۆیە کۆمسیۆن نەیتوانی درێژە بە کۆنفرانسەکە بدات و دوایخست بۆ کاتێکی دیکە.