بزووتنەوەی گۆڕان
-
بزووتنەوەی گۆڕان بۆ شاندی پارتی دیموکرات؛
بەشداریی لە کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمدا ناکەین
شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، گوتەبێژی بزووتنەوەکە دەڵێت: پێمان ڕاگەیاندوون بەشداریی حکوومەت ناکەین.
-
نەوەیەکی نوێ لە کوردستان/ محەمەد هادیفەر
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ۱۹۹۱ , لەسەر بنەمای دوو حیزبی سەرەکیی واتا پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) دامەزرا. یەکەمین هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ساڵی ۱۹۹۲ بەڕێوەچوو، بەڵام ئەم دوو حزبە نەیانتوانی بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی هەرێم بگەنە ڕێێکەوتن و لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ئیدارەی جیاوازدا دابەش بوو. ئەم دۆخە کە پێکدادانی خوێناویی دوو حزبی پارتی و یەکێتیی لێکەوتەوە، تا ساڵی ۲۰۰۳ و گۆڕینی حکوومەتی عێراق بەردەوام بوو.
-
لەلایەن حەوت لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە:
داوای ههڵوهشاندنهوهی ئهنجامی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان دەکرێت
یەکگرتووی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی داوا دەکەن ئهنجامی ههڵبژاردنی پهرلهمان ههڵبوهشێنرێتهوه.
-
ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان: ئەوەی لەمدواییەدا ڕوویداوە كودەتایەكی نادەستوورییە
ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، رێکخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەكە و گرووپێک لە خانەی ڕاپەڕاندن هەموو هەوڵ و هەنگاوەکانی بونیادنانەوەی گۆڕانیان لەباربرد.
-
جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان: دانا ئەحمەد مەجید بە هیچ شێوەیەک ڕێکخەری گشتی نییە
جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە کە دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بێت.
-
سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەولێر:
خەڵکێکی زۆرمان بەهۆی هەڵەکانی خۆمانەوە لەدەستدا
سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر لەمیانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بزووتنەوەکەیان لە هەولێر، رایگەیاند بەهۆی هەڵەی بزووتنەوەکەیانەوە، خەڵکێکی زۆریان لە بزووتنەوەکە لەدەستدا و ئێستاش هەست بە شەرمەزاریی دەکەن.
-
پارێزگاری سلێمانی:
وەکوو کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوام دەبین
پارێزگاری سلێمانی كە سەربە بزووتنەوەی گۆڕانە، دوای كشانەوەی حیزبەكەی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتە خۆجێیەكان رایگەیاند، لە ئەركەكەی بەردەوام دەبێت.
-
بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە کشایەوە
بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و خۆجێی کشایەوە، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەش دەڵێت: "ئەگەرچی بڕیارێکی درەنگ وەختە، بەڵام ڕاست و پێویستە".
-
پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان
دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا پێگەی لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی لە خولی هەڵبژاردنی ۲۰۱۸ و ۲۰۲۱ لەسەر ئاستی هەرێمەکە ئاشکرا کردووە و زانیاریی لەبارەی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ۲۰۲۴ خستۆتەڕوو.
-
۲۷ کەسی سەربازی و ئەمنی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی زۆرترین بەربژێری هەیە کە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار دەکەن، یەکگرتوو و نەوەی نوێ هیچ بەربژێرێکیان نییە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار بکەن.
-
کاندیدێکی گۆڕان:
ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان دوو باڵە بەڵام ڕانەگەیەنراوە
هەڵسوڕاوێکی گۆڕان سەبارەت بە جیاکردنەوەی بارەگاکەیان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەوەی ئێستا هەیە لە ڕاستیدا گۆڕانی کردووە بە دووباڵ بەڵام ئیعلان نەکراوە.
-
پارێزگارى سلێمانى: نەوشیروان مستەفاتان کوشت تکایە گۆڕانیش مەکوژن
پارێزگارى سلێمانى پهیامێكى ئاراستهى بزووتنهوهكهى كردووه و نووسوویهتى: نەوشیروان مستەفاتان کوشت گۆڕانیش مەکوژن.
-
ژمارەیەک لە ئەندامانی گۆڕان پهیوهندییان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد
ژمارهیهک له ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنوورى دهڤهرى بادینان له دهۆک، پهیوهندییان بهڕیزهکانى پارتى دیموکراتى کوردستانهوه کردووه.
-
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان:
بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ڕێکخهری ژووری حکوومهت لە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بزووتنەوەکەیان بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کشانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نادات.
-
بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆک، جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتیی هەڵبژارد+وێنە
بزووتنەوەی گۆڕانی هەنگاوی یەکەمی هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی دەستپێکرد و سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
-
بزووتنهوهی گۆڕان:
ههرلایهنێک هاوڕا بێت لهگهڵ لهشكركشێی توركیا به خیانهتی دهزانین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنهوهی گۆڕان له پهیامێکدا سهبارهت به لهشکرکێشی و هێرش بۆردوومانهکانی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
دەزگای ستاندەر:
بەشێک لەسەرکردەی حزبە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان لەژێرەوە پەیوەندییان لەگەڵ دەسەڵات هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ستاندەر لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی هۆکاری دروست نەبوونی یەک لیستیی لایەنە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
-
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان:
بزووتنەوەی گۆڕان كار بۆ دروست کردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر دەكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت: بە ئامانجی بەهێزکردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر بۆ هەڵبژاردنەکان، جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا لیژنەی تایبەتمەند بۆ گفتوگۆ و شێوازی ڕێککەوتنەکان فراوان بکات.
-
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس لێکیدایەوە:
ئامانجەکانی سەردانی ئەمدواییەی بارزانی بۆ بەغدا چی بوون؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، باس لە ئامانج و ڕەهندەکانی سەفەری ئەمدواییەی مەسعوود بارزانی دەکات و بڕوای وایە ئەم سەردانە سێ ئامانجی سەرەکیی بووە: دواخستنی دووبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە عێراقییەکان لەبارەی هێرشی تورکیا لەناوخای هەرێم تێبگەیەنێت، چارەسەر کردنی کێشەکانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.
-
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا حزبەكان پێشبینی چەند كورسی بۆخۆیان دەكەن؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ۲۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۴ی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە، ئەم جارە تەواوی حزبەکانی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن، لە ئێستاوە حزبەکان راپرسی نهێنی و بۆچوونی ناوخۆیان وەرگرتووە لەسەر پێگەو رێژەی کورسی و ژمارەی دەنگەکانیان.
-
گۆڕان پێشوازی لە دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پێشوازی لە دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە (٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەکەین.
-
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم:
وەزیری دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لە حزب و لە وەزارەتیش
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەڵێ ڕاستە، ئاوات شیخ جەناب سێ جار بە فەرمی داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و سوورە لەسەر بڕیارەکەی".
-
ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە ڕێوەچوو.
-
بزووتنەوەی گۆڕان:
سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر ناکات
بەشی تورکیا- وتەبێژی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان.
-
تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
-
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان:
بەبێ بەشداریکردنی پارتی، هەڵبژاردن شەرعیەتی نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریکردنی پارتی دیموکرات هەڵبژاردن شەرعیەتی نابێت.
-
پشتگیرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێکی زۆری لایەنە کوردستانییەکان داوادەکەن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە ۱۰ی ۶ی ۲۰۲۴ـە ئەنجامبدرێت و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە نییە.
-
گۆڕان:
لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان:
عومەری سەید عەلی ئەندازیاری داڕووخاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخەری ژووری پهیوهندییه دیپلۆماسیهکانی گۆڕان دهڵێت: ئەگەر ئەندازیاری ڕاپەڕین و گۆڕانکاری نەوشیروان مستەفا بوو، بەڕێز عومەری سەید عەلی کە لە شوێنی ئەودا دانیشت بوو بە ئەندازیاری داڕووخانی بزووتنەوەی گۆڕان.
-
ئاری هەرسین:
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی نابێت بچنە سەنگەری ناحەزانی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسیە و نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە، هەر لایەنێکیش بە بڕیارەکە خۆشحاڵ بێت، واتە خۆشحاڵە کە ئیهانەی خەڵکی کوردستان دەکرێت و چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە.