تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ۶۹ لیست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و ۱۰ پارت و دوو هاوپەیمانى و ۵۷ بەربژێرى سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریى هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.

لە تیروپشکەکەدا، هاوپەیمانى نیشتمانى ژمارە ۱۶۲ى پێدرا.

ڕەوتى هەڵوێست ژمارە ۱۶۱ى پێدرا.

یەکێتى نیشتمانیى کوردستان ژمارە ۱۲۹ى پێدرا.

هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان ژمارە ۱۳۳ى پێدرا.

بەرەى گەل ژمارە ۱۶۹ى پێدرا.

هاوپەیمانى سەردەم ژمارە ۱۶۴ى پێدرا.

بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان ژمارە ۱۲۳ى پێدرا.

نەوەی نوێ ژمارە ۱۵۷ی پێدرا.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە ۱۴۸ی پێدرا.

بەرەى تورکمانى عێراقى ژمارە ۱۴۹ى پێدرا.

بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە ۱۱۴ی پێدرا.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارە ۱۴۷ی پێدرا.

News Code 223326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha