هەڵگەڕانەوەی ئەم دواییەی عەشیرەتەکانی سورچی و سلێڤانی، کۆجەر و گۆران نموونەی قەیرانی ئەو حزبانەیە!!
دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.
فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ENKS ڕایگەیاند: لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکگرتووی کورددا بڕیار درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا سەردانی دیمەشق بکەن بەڵام هێشتا ئەو لیژنەیە پێک نەهاتووە و ئەوان بەمزووانە بە مەبەستی یەکخستنی پێشنیار و تێڕوانینەکانیان کۆ دەبنەوە.