بەپێی هەواڵی کوردپرێس، NRT بڵاوی کردەوە: لەو بارەیەوە رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، دوو خاڵیان لە سکاڵاکەدا باسکردووە، یەکەمیان ئەوەیە حکوومەتی هەرێم حکوومەتێکی کاربەڕێکەرە و تەنها دەبێت کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەبەرێت نەوەک بڕیار دەربکات.
ناوبراو وتیشی، خاڵی دووەم ئەوەیە کە ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکوومەتەکەی مەسروور بارزانی بە یەکجاریی هەڵدەوەشێتەوە.
ڕێبوار ئەورەحمان وتیشی: "گرنگە لەو کاتەی خەڵک پێویستی پێتبوو لەگەڵیاندابیت و ئەوە بکەیت کە لەسەر شانتە، ئێمە ئەوەمان کرد و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین".
Your Comment