فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
-
بارزانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق:
نابێت قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسیەکان بکرێت
مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و مەحموود مەشهەدانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند، نابێت بە هیچ شێوەیێک قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم بکرێت.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەغدا ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناگرێت
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی، بەشێوەیێکی ناڕەوا و نا یاسایی و نا دەستووری، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە.
-
سەرۆکی پارتی:
برسی كردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان هیچ جیاوازیێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیاباراندا نییە
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ڕایده‌گه‌یێنێت: "بڕینی مووچه و سیاسه‌تی برسی كردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان هیچ جیاوازیێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و جینۆسایده نییە".
-
مەسروور بارزانی:
هیوادارین بەغدا چیدی مووچە وەک فشار لەدژی هەرێم بەکار نەهێنێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و هیواشی خواست بەغداد بابەتی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکات.