ئێران زاکیرەیەکی بەهێزی هەیە/ لەبری موجامەلەی بێ­سوودانە بیر لە ڕێکەوتنێکی ماوە درێژ بکەنەوە / ئەمیر مام والی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیر مام والی چالاک و چاودێری سیاسی هەرێمی کوردستان لە یادداشتێکی کورتدا ڕەخنە لە وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ڕێبەری باڵای ئێران دەگرێت و دەنووسێت: وادەزانێت ئێرانیەکان زاکیرەیان لە دەستداوە و قسەو شیعارەکانی دوێنێیان لە بیر نیە.

کوردپرێس دەقی یادداشتەکەی ئەمیر مام والی بڵاو دەکاتەوە:

١- ئەگەر شۆڕشی ئێران نەبوایە، دیار نەبوو کە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردی چی سەر ئەنجامێکی دەبوو.

٢- ئیمام خومەینی تەنیا ڕێبەری ئێران نەبوو، ڕەێبەری ئێمەیش بو.

٣- هەروەک مسعوود بارزانیش وتوویەتی، یەکەمین کەسێک کە لە جەنگی دا عشدا هاوکاری کوردەکان بوو، جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی بوو.

ئەمانە قسەی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستانن، قسەکانی وەک کەسێک کە هاوسێی ئێرانە ئاساییە، بەڵام ئەوە ئاسایی نییە کە لە ڕابردوودا حیزبەکەی نێچرڤان بارزانی ئێرانیان وەک دووژمن تەماشا دەکرد و بە ئێستاشەوە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ سەرانی غەرب ئەم قسەیە دەکەن: ئێران بەس هەولێری ماوە قووتی بدات، ئەگەر فریامان نەکەون ئێمەیش قووت دەدرێین!

بارزانی وەک ئێرانی ترین سیاسیی هەرێم، لە موجامەلەدا یەکەم و لە کرداردا سیفر، وادەزانێت ئێرانیەکان زاکیرەیان لە دەستداوە و قسە و شیعارەکانی دوێنێیان لە بیر نییە، ئێران باش دەزانێت کە ئاغای نێچیرڤان بارزانی پێویستی بە هاوکاری ئەوانە لە مانەوە و بەهێزبوونی پێگەیدا لەناو پارتی و هەرێمدا، بۆیە گۆڵی ئەو قسانە ناخوات، باشترە لە پێناو خەڵکی هەرێمی کوردستاندا سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێم واز لەو موجامەلە بێ­سوودانە بهێنێت و بیر لە ڕێکەوتنێکی ماوە درێژ لەگەڵ ئێراندا بکاتەوە.

News Code 223455

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha