-
پارێزگاری کوردستان: کۆڕبەندی سنە بە مەبەستی قووڵکردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکان بەڕێوە دەچێت
هەرچوار پارێزگای هەولێر، هەڵەبجە، دهوک، سلێمانی بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە لە ژێر ناوی "دیداری سنە" گەیشتنە فڕۆکەخانەی سنە و لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
-
پارێزگاری هەولێر لە سنە:
هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو پێوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەر چوار پارێزگاری دەهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەم چوار پارێزگایە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەڕێوەبەرەکانی دەروازە سنوورییەکان گەیشتنە شاری سنە.
-
ئارەش لهۆنی:
بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی پێکەوە سەردانی سنە دەکەن
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی شاری سنە دەکەن.
-
سێیەمین خولی «فێستیڤاڵی هەزار دەف» لە پاڵنگان بەڕێوە چوو
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگان بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بە ژن و پیاوەوە سەرقاڵی دەف ژەنین بوون.
-
پێشوازیی کەموێنەی نووسەران و توێژەران لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار
زیاتر لە هەزار بەرهەم لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ نووسینگەی خەڵاتی هەژار نێردراون و ۱۰۰ داوەر لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە کاری هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانیان لەئەستۆ گرتووە. ئەم خەڵاتە کلتووری و زانستیە حەوتەی یەکەمی جۆزەردان، لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا هەژار بەڕێوەدەچێت.
-
۲۸ پارچە دراوی سەردەمی ئەشکانییەکان لە سنە دەستی بەسەردا گیردرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنەی ئاشکرای کرد دەستیان بەسەر ۲۸ پارچە دراوی سەردەمی ئەشکانییەکاندا گرتووە.
-
لە سنە ۵ کەس بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە رایگەیاند، رووداوەکە لە پشتێنەی ڕۆژهەڵاتی شاری سنە و لە رێگەی نێوان سنە-مەریوان بووە.
-
تەرمی کچێکی قوروەیی لە کەنەدا دۆزرایەوە
پۆلیسی کەنەدا، دۆزینەوەی تەرمی شیلان شەهبازیان کچی قوروەیی تەنەن ۲۶ ساڵی دوای دوو مانگ لە ونبوونی، ڕاگەیاند.
-
جێگری پارێزگار:
کوردستان بەرەو پیربوون دەچێت
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان، پیربوونی دانیشتوانی پارێزگاکەی وەکوو مەترسی بۆ سەر پارێزگا دەبینێت و جەختیشی کرد پێویستە سەرنجی تایبەت بدرێت بە گەنج مانەوەی حەشیمەت و بەدیهاتنی هاوسەنگی ڕێژەی پیر و لاوی کۆمەڵگا.
-
۲۱۹۸ دۆنم له سەرچاوە سرووشتیەکانی کوردستان وێران بوو
بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد ئەمساڵ ۲ هەزار و ۱۹۸ دۆنم له سەرچاوە سرووشتیەکانی پارێزگای کوردستان کە بریتی بوون له دارستان و مێرگەکان، وێران بوون.
-
۶ شاخەوانە ونبووەکەی بانە گیانیان لەدەست دا/ یەک کەس ڕزگار کرا
پارێزگاریی کوردستان ڕایگەیاند دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو ۶ شاخەوانە دۆزرانەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هاتنی رەنووی بەفرەوە بێسەرشوێن بوون.
-
بۆ یەکەمین جار؛
خانمه ئەندازیارێک بوو به سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەندازیاری بیناسازی پارێزگای کوردستان
ئەندازیار بەهار ڕاستین وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەندازیاریی بیناسازی پارێزگای کوردستان هەڵبژێردرا.
-
نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئاگاداریی ژمارە دوو بڵاو دەکاتەوە
ئاگاداریی ژمارە ٢ لەلایەن نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژارەوە بەمشێوەیە خوارەوە بڵاو کرایەوە
-
ئارەش لهۆنی:
پێویستە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت
پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی پارێزگارەکانی دەوڵەتی چواردەیەمدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێران بەڕێوە چوو پێشنیاری ئەوەی کرد کە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگارەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت.
-
یەکەم خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ لە شاری سنە بەڕێوە چوو
بە بەشداریی ژمارەیێک زۆر لە نووسەران و چالاکوانانی زمان و ئەدەبی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا و چەند شارێکی هەرێمی کوردستان لە شاری سنە یەکەم خەڵاتی دەبیی کاڵ بەڕێوە چوو.
-
یەکەمین فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد بەڕێوەدەچێت
بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی بەڕێوە دەبات.
-
وتاری مامۆستا سەلاحەدین ئاشتی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی خەڵاتی هەژار
ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۳ی هەتاوی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانستگای کوردستان بەڕێوەچوو و مامۆستا سەلاحەدین ئاشتی لەو ڕێوڕەسمەدا وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
-
خوێندکاری کوردستانی خەڵاتی جیهانی «تەلارسازی» ڕووسیای بەدەست هێنا
«مەتین مورادی» خوێندکاری زانستگای کوردستان توانی خەڵاتی جیهانی «تەلارسازی» (Golden Trezzini) وڵاتی ڕووسیای بەدەست بێنێت.
-
بەرپرسان دەبێت پشگیری لە هونەرمەندانی کورد بکەن
بەرپرسانی پارێزگای کوردستان دەبێت پشگیری بکەن لە هونەری هونەرمەندانی کورد، چوونکە هونەری ئەوان دەرخەری فەرهەنگ و هونەر و مێژووی کوردستانە.
-
لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی بەریتانییەوە:
کۆچەر بیرکار، وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا
پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار، مامۆستای زانکۆی کامبریدج (Cambridge) لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی وڵاتی بەریتانیاوە وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا.
-
سەرۆکی یەکێتی باسکەی کوردستان:
نەبوونی پاڵپشتیی دارایی گەورەترین کێشە باسکەی کوردستانە
ئەمیر جەماران سەرۆکی یەکێتی باسکەی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: نەبوونی پاڵپشتیی دارایی بۆ وەرزشی باسکەی کوردستان بووەتە هۆی لاواز بوونی ئەم وەرزشە و دووپات نەبوونەوەی سەرکەوتنەکانی ساڵانی ڕابردوومان.
-
شانۆی «جیهان لەگەڵ مندا بمرە» باس لە ئارمانجە مرۆییەکان دەکات
شانۆی "جیهان لەگەڵ مندا بمرە" کە لە ١٧هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێشکەش کرا، باس لە ئارمانجە ئینسانییەکان و ئازادی ڕاستەقینە دەکات.
-
«ڕێگای بێ ڕێبوار» داخی ئەنفالی لە دڵەکاندا تازە کردەوە
یەکێک لە نمایشەکانی ۱۷ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، "ڕیگای بێ ڕیبوار" بوو، کە لەلایەن دەستەی دادوەری و ئامادەبووانەوە ستایشی لێکرا. ئەو نمایشەی بیرەوەریی ئەنفالی هێنایە سەر شانۆ و فرمێسکی بە چاوی بینەردا هێنایە خوارەوە.
-
فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام گەشەی ئابووری و گەشتیاریی لێدەکەوێتەوە
بەڕێوەبەری ۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕایدەگەیەنێت: خۆشبەختانە ڕوانگەی ئابووریی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەیشتووەتە ئاستێک کە داهات بۆ خەڵکی مەریوان هەیە و ئەمەش لە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری و گەشەسەندن لە کەرتی گەشتیاری.
-
خۆنواندنی ڕەنگەکان لە ۱۷ەیەمین کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان
۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۲۱ی ڕەزبەر بە بەڕێکەوتنی کەرنەڤاڵ لە چوارڕێیانی شەبڕەنگی شاری مەریوانەوە بەرەوە پارکی میللەتی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت.
-
فەتانە وەلیدی؛ هونەرمەندی ناوداری کوردستانی کۆچی دوایی کرد
فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی دیاری کوردستان ئێوارەی ڕۆژی ۳ شەممە سێ ڕەزبەر، لە تەمەنی ۷۱ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
-
کوردێکی سونە وەکوو پارێزگاری نوێی کوردستان دەستنیشان کرا
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند ئارش لهۆنی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی چواردەیەمدا هەڵبژێردراوە.
-
کۆچی دوایی گەنجان دواڕۆژی تەماویی نیشتمان/ ناسیح مەحموودی
وێڕای دەربڕینی پرسە و هاوخەمی لەگەڵ سەرجەم بنەماڵە داخدارەکان کە لەم چەن ڕۆژە بە هوی کۆچی دوایی ئازیزانیان لە کوردستان ئازیەتبار بوون، لە یەزدانی مەزن داواکارم ڕۆحی هەموویان بە بەهەشت شاد و ئوقرەیی و دڵ گەورەیی بە سەرجەم لێقەوماوان ببەخشێت.
-
پۆستەری ڕێوڕەسمی "ڕێزلێنان لە ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی" پەردەی لەسەر لادرا
بەشی فەرهەنگ- پۆستەری ڕێوڕەسمی "ڕێزلێنان لە ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی" بە ئامادەبوونی سەرۆک و یاریدەری سەرۆک بۆ لێکۆڵینەوە و تەکنەلۆژیای زانستگای کوردستان، سەرۆکی توێژینگەی کوردستان ناسی و هەروەها بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی ناوەندی کوردستان ناسیی زانستگای کوردستان پەردەی لەسەر لادرا.
-
میدیای ناوخۆیی و ئەرکی پاراستنی سامانە سروشتییەکان*
لەگەڵ کۆتایی ڕۆژانی باراناوی بەهار و سەرەتای هاوین و گەرما، شاهیدی ڕووداوە تاڵەکانی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دەشتە کشتوکاڵییەکان دەبین. ئەو ڕووداوانەی کە کاریگەری وێرانکەر لەسەر ژیان و موڵکی دانیشتوانی ئەم خاکە بەجێدەهێڵن.