بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار فەرەج رۆستەمی، فەرماندەی پاسەوانی سنووریی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: "مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران-عێراق لە ناوچەی دەرە ناخیی مەریوان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور شەهید بوون و ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەش بریندار بوون."
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی ، ناسنامەی شەهید و بریندارانی رووداوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت،: "لە ڕووداوەکەدا محەممەدڕەزا حورییەت پەسەند، خەڵکی شاری قوروە، سوهەیب عەزیزی، خەڵکی شاری بانە شەهید بوون و ئەمانوڵڵا عەبدوڵڵاهی (ئەفسەر بە پلەی موقەدەم)، خەڵکی شاری خومەین لە پارێزگای مەرکەزی و سۆران شەریفی، خەڵکی شاری بانە بریندار بوون".

Your Comment