لە کوردستان یەکەم خانم وەکوو بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەکار بوو

بە بڕیاری پارێزگاری سنە، خانمێک وەک بەڕێوەبەری ناحیەی نەنووری بانە دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاری کوردستان بڵاوی کردەوە، بە بڕیاری ئارەش لهۆنی، پاریزگاری کوردستان، نیشتمان خانی وەک بەڕێوەبەری ناحیەی نەنووری سەر بە شاری بانە دەستنیشان کراوە.

نیشتمان خانی لە شوێنی جەلال شەهیدی دەستبەکار دەبێت.

ئەمە دووەمین ژنە لە پارێزگای کوردستان پۆستی باڵا وەردەگرێ. پێشتر بە بڕیاری پارێزگار، سروە زەرغامی نەژاد وەک قایمقامی دێولان دەستنیشانکرا و بووە یەکەمین قایمقامی ژن لەو پارێزگایە.

هەروەها بە بڕیاری ئارەش لهۆنی، جەلال شەهیدی وەک بەرپرسی بەشی پلاندانان و گەشەپێدان لە قایمقامیەتی بانە دیاریکرا.

 شاری بانە دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای کوردستان و بە پێی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 160 هەزار کەسە.

News ID 226260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha