ئەحمەد شاتبی هونەرمەندی بواری کۆمێدی کۆچی دوایی کرد

ئەحمەد شاتبی هونەرمەندی ناوداری بواری فیلم و کۆمیدی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ۳۱ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی ئەحمەد شاتبی هونەرمەندی خۆشناوی کورد لە تەمەنی ۵۰ ساڵیدا بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد".

 ئەحمەد شاتبی لە ساڵی ۱۳۵۳ی هەتاوی لە شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای کوردستان لەدایکبووە، لە فیلمی (رێگەی خۆشبەختی) و زنجیرەی (رۆژە خۆشەکانی ژیان) بەشداربوو.

 ئەو هونەرمەندە لە ژمارەیەک شانۆیشدا بەشداری کرد، لەوانەش (پەلکەزێڕینە).

 ئەحمەد شاتبی جگە لەوەی لە بواری سینەما و شانۆ کاری کردووە، کارمەندی زانکۆی کوردستانیش بوو لە سنە.

 سبەی پێنجشەممە، تەرمی شاتبی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی لە سنە بە خاک دەسپێردرێت.

(ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە خۆشەویستەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و دۆست و لایەنگرانی دەکات) 

News ID 225478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha