یەکەم کۆمەڵە شێعری هەورامیی هەورامان بەهرامی بڵاو کرایەوه

کتێبی شێعری «کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم»، بەرهەمی نوێی شاعیر و نووسەر «هەورامان بەهرامی» لە لایەن پەخشانگای ڤاریا لە چاپ درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکەم کۆمەڵه شێعری هەورامیی هەورامان بەهرامی نووسەر و شاعیری نوێخوازی کورد لەژێر ناوی «کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم» لە لایەن وەشانگەی ڤاریا لەچاپ درا.
ئەم بەرهەمە شێعرە بە زمانی کوردیی هەورامی و بە شێوازی شێعری نوێ کەوتە بەدەستی هۆگرانی ئەدەبی کوردی.
«کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم» لە ٩٠ لاپەڕە لە لایەن شادمان بەردئەفکەن  ڕووبەرگی بۆ کراوە و مەحیەدین کەریمیان کاری دیزاینی لەسەر کردووە.
هەورامان بەهرامی لە دایکبووی ١٩٨٤ه و چەندین وتار و نووسراوەی لە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی هەیە.
ئەرکی هەڵەچنیی کتێبی کۆمەڵە وتاری کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمان و ئەدەبی کوردی، دیوانی مەولەویی کورد و سەرنووسەری گۆڤارەکانی ئەهوورا، ساماڵ، چرۆ و ڕوجیار لە چالاکیەکانی ئەم شاعیرەیە و یەک له هەڵسووڕاوان و شاعیرانی نوێخوازی هەورامییه.

News Code 225485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha