بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی دوایین زانیارییەکانی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکە کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەنووسییان، لە هۆڵی فیردەوسی زانستگای کوردستان بەڕێوەبرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەکەدا دکتۆر یادگار کەریمی بەڕێوەبەری خەڵاتی قەڵەمی هەژار و سەرۆکی توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان سوپاسی ڕۆژنامەنووسانی کرد و ڕۆژنامەنووسانی وەکوو بەڕێوی خەڵاتی هەژارد وەسف کرد و ڕایگەیاند میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان نەک تنها ڕووماڵی ڕووداوەکەیان لە ئەستۆیە بەڵکوو ئەرکێکی گەورەیان لەسەر شانە ئەوەش بەڕێوەبردنی ئەم خەڵاتەیە بە باشترین شێوە.
ناوبراو وتیشی ئەم خەڵاتە ماوەی ۱۰ ساڵە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە و لە بەر هۆکاری جیاواز دوا کەوت بەڵام ئێستا ئێمە نزیک بووینەتەوە لە ڕۆژی بەڕێوەبردنی ئەم ڕووداوە مەزنە کە لە کاتژمێر ۹ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی دەست پێدەکات و دوای نێوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی جۆزەردان ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە براوەکان و کۆتایهێنان بەڕێوڕەسمەکەیە.
یادگار کەریمی ڕاشیگەیاند لە بوارە جیاوازەکاندا ۹۴۱ بەرهەم گەیشتۆتە دەستمان و نەبوونی بازەی سنوورداری زەمانی و مەکانی لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی خەڵاتی قەڵەمی هەژارە.
دکتۆر کەریمی زیاتر وتی جیاوازییێکی دیکە ئەم خەڵاتە ئەوەیە کە لەم خەڵاتەدا بۆ یەکەمجار ئەوانەش کە وەکوو شایستەی ڕێزلێنان دەناسێندرێن خەڵات وەردەگرن.
دەبیری خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد بڕیارە هەموو ساڵێک ئەم خەڵاتە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا هەژار بەڕێوەببرێت و هەوڵ ئەوەیە کە خەڵاتی قەڵەمی هەژار ببرێتە ڕیزی خەڵاتە نەتەوەییەکانی ئێرانەوە و بوودجەی تایبەتی نەتەوەیی بۆ تەرخان بکرێت.
Your Comment