بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری کوردستان لەسەرەتای وتەکانیدا بە گەرمی بەخەیرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی بەڕێوەبەرانی خەڵاتی قەڵەمی هەژاری کرد و له درێژەدا ئاماژەی دا بە پێگە و شوێنی مامۆستا هەژار لە ئەدەبی کوردی و ئێران و ناوچەکەشدا.
دکتۆر لهۆنی ڕایگەیاند: مامۆستا هەژار تەنها بە جوگرافیا و شوێنێکی تایبەتەوە مەحدوود نییە و سەرمایەیێکی فەرهەنگیی ئێرانە کە توانای ئەوەی هەیە ببێە پێشەنگی نەوەی داهاتوو.
ئارەش لهۆنی وتیشی مامۆستا هەژار ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە کە زمانی کوردی سەرمایەی فەرهەنگیی ئێرانە. ناوبراو زیاتر وتی ئەم خەڵاتە یەکێکە لە دیارترین ڕووداوەکانی بواری ئەدەبیات لە ناوچە کوردنشینەکان و شاری سنەیچ هەر لە کۆنەوە لانکەی فەرهەنگ و هونەر بووە.
لەدرێژەی بەرنامەکانی ڕۆژی دووهەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژاردا دکتۆر ئارەش لهۆنی ئامادە بوو و وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
News ID 225515
Your Comment