وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی سنە

کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانیان لە سنە بە ئامادەبوونی هەر چوار پارێزگارەکەی هەێمی کوردستان و شاندی یاوریان، وەکو سێیەمین خولی ئەم کۆبوونەوانە وەرزێکی نوێی لە پەیوەندییە دوولایەنەییەکاندا کردۆتەوە. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندنی سنەدا باسی دەسکەوتەکان و ئاستەنگەکان و دوورناواڕەکانی ئەم دیدارەی بۆ کوردپرێس کرد.

کوردپرێس: پاش سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وەرزێکی نوێ لە هەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرایەوە. کۆبوونەوە یەک لە دوای یەکەکانی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگارە هاوسنوورەکانی هەرێم لە ئێران (کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندییەدایە.

کاریگەریی کۆبوونەوە هاوبەشەکان لەسەر گەشەسەندنی پەیوەندییەکان

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شاندی هەرێم لە «کۆڕبەندی سنە» لە گفتوگۆیێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند:   بە تەئکید ئەنجامدانی ئەو دیدار و کۆبوونەوانە هەنگاوێکی دیکە دەبێت لە باشتر کردنی پەیوەندییەکانمان وەکوو هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران. پەیوەندیی شارەکان مۆدێلێکی تازەیە کە دەبێتە هۆکار لەدروست کردن و باشترکردن و گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی دەوڵەت و گەلەکان. کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییێکی مێژوویی هەیە و هەموو بوارەکانی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی و تەنانەت فەرەهنگی و کلتووری ئایینیش دەگرێتەوە، ئێمە لەو چوارچێوەیەدا دیداری سێیەمی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەچێت بە شاندێک کە هەر چورا پارێزگارەکەی هەرێم، ژوورەکانی بازرگانی و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانگەکانی پەیوەنددار لەگەڵمان بەشدارن.

دەستکەوتەکان و پێداویستییە ژێرخانییەکان

سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی سنە زیادی کرد: سەبارەت بە ڕێوشوێنی گونجاویش بۆ زەمینە خۆش کردن ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هەمانبووە هەردوولامان تێیدا سوودمەند بووینە و جووڵەی بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران- تەمەرچین باشتر بووە و بۆ ئەمەش پێویست دەکات ئێمە ڕێگاوبانەکان باشتر بکەین و هاتنی زیارەتکارانی ئێرانیش بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بۆ یەکەمینجار لە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت بۆیە هەموو ئەمانە دەخوازن کە ئێمە لە ڕووی ژێرخانی زەمینەخۆشکردنی ڕێگاوبانیشەوە هەنگاومان گرتۆتە بەر و ئیێشەڵا باشتری دەکەین.

پێنج میحوەری سەرەکی لە کۆڕبەندی سنە

پارێزگاری هەولێر میحوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکانی لە کۆڕبەندی سنە لە پێنج بەشدا ناو برد و وتی: بێ شک ئێمە یەکەم هەنگاوی ڕێککەوتنمان هەڵ گرتووە کە هاتنی زیارەتکارانە و هەنگاوێکی گرینگە. دووهەم بە ۲۴ کاتژمێر کردنی سنوور ئەمەش کارێکی گرینگە، سێیەم هەنگاو گرتنەبەری ڕێگایەکان بۆ لە یەک خەتەوە بۆ چەند خەت کردنی هاتوچۆ، چوار هاتنی گەشتیار و ئاسانکاری کردن، پێنج هەڵگرتنی مەحدوودیەت لەسەر کاڵاکان و هێنانەوەی ترانزیت کە کارێکی گرینگە، ئەمانە هەموویان هەنگاوی زۆر باشن و هەموو بڕیارەکان لەلایەن ئێمەوە و لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە چاودێری دەکرێت و هەردوو بەڕێوەبەرانی مەرزیش دەستکراوە کراون و مانگانە و گرفتەکان و پێشنیار و بۆچوونەکەندا کۆ دەبنەوە و و چارەسەری گرفتەکان دەکەن.

گرفتەکانی بەردەم پەیوەندیی زانکۆکان و ڕێکارەکان

ساڵانە ژمارەیێکی زۆر خوێندکار و تەلەبەی هەرێمی کوردستان دێنە ئێران و ئەخوێنن و لەو ڕووەوە ئێمە دەبینین کە پەیوەندییێکی زۆر باش هەیە بەڵام یەک کێشە لەم نێوانەدا هەیە ئەوەش ئەوەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دانی بە زۆربەی زانکۆ ئێرانییەکاندا نەناوە و شەهادەکەیان موعتەریف نین، لەمبارەوە ئومێد خۆشناو بە کوردپرێسی وت: لە ڕووی فەرهەنگییەوە فەرهەنگێکی هاوبەشمان هەیە کە ئەوە بنەمای پەیوەندیەکانی دیکەشە، لە ڕووی کولتوورییەوە پەیوەندییێکی هاوبەشمان هەیە و تێکەڵ بوونی ئەدەبیشمان کاریگەریی لەسەر ئەو پەیوەندییانە هەی، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێکی زۆر لە قوتابی و خوێندکارەکانی لەخۆ گرتووە ئەو گرفتەی کە باسی لێوەدەکەی تەنها پەیوەند نییە بە زانکۆکارنی ئێرانەوە، هەندێک پێوەر و میعیار هەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرزبوونەوەی کوالێتیی خوێندن و بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەرز گرتووتیەبەر. هەندێک لەوانەش زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگرێتەوە، ئومێد دەکەین هەم قوتابییانمان هەڵبژاردنێکی دروستیان لەبۆ زانکۆ باشەکان هەبێت و دیسانیش وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو بڕیارانەی کە هی چەند ساڵی پێشوو بووە دەکرێت پێیدا بچێتەوە و هەڵسەنگاندن بکەن و لەڕووی کوالێتییەوە تا ئەو زانکۆیانە زەمینەی خۆشتر و باشتر بۆ قوتابییان بڕەخسێنێت.

 

News ID 225505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha