-
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی:
کورد ۴۰ ساڵە بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشێت
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگهیاند، بانگەواز لە حكوومهتی ئەنقەرە دەکەن كه ئامادەن بۆ "ئاشتییەکی شەرەفمەندانە"، بۆ چارەسەر لەسەر بنەمای دیموکراتیک ئامادەن.
-
پاش دوورخستنەوەی نوێنەرەکانیان لە هەولێر، شاندێکی دەم پارتی سەردانی هەرێم دەکات
نوێنەرێکی پارتی دەم لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شاندێکی پارتی دەم سەردانی هەولێر دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دوورخستنەوەی چەند نوێنەرێکیان لە هەولێر.
-
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر:
تا ئێستا نە پارتی و نە ئاسایش باسیان لە هۆکاری دەرکردنمان لە هەولێر نەکردووە
دوای ئەوەی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر ڕایانگەیاند، لە هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە "سنوور بەدەرکراون" بەرەو سلێمانی، دەڵێن، لە ڕێگەی پەیوەندیەکانیانەوە لە ناوخۆی هەرێم و لە تورکیاش لە ڕێگەی دەم پارتیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و هۆکاری دوورخسنتنەوەیان داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراونەتەوە.
-
فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال کردە ئامانج
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی لە چیای شنگال کرد و بەپێی زانیارییەکان کوژراو هەیە.
-
دەم پارتی بۆ بەرپرسانی تورکیا:
ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر بەرپرسانی باڵای تورکیا پێیان وایە شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟.
-
میدیاکان ئاشکرای دەکەن:
پەلەی ئەردۆغان بۆ مامەڵە کردنی دووبارە لەگەڵ ترەمپ لەسەر کوردەکانی سووریا
ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن: پەلە کردن و بێتاقەتیی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پیرۆزبایی لە ترەمپ بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر لەسەر کوردەکانی سووریا مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی تازە هەڵبژارێردراوی ئەمریکا بکات.
-
نوێنەرێکی هەدەپە لە هەولێر:
ئاسایشی هەولێر بارەگاکانی HDPی داخست و نوێنەراکانی ڕهوانەی سلێمانی کرد
نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسایشی پارتی بارەگانی پارەتەکەی لە هەولێر داخستووە و بەرپرسەکانی ئەو حزبەی ڕەوانەی سلێمانی کرد.
-
دوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی لە تورکیا، کاردانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە
یهكێتیی ئهورووپا و ڕوانگەی مافی مرۆڤ لەبارەی دوورخستنەوەی سێ سەرۆکی شارەوانی لە کوردستانی تورکیا، هاتنە دەنگ و ڕەخنە لەو وڵاتە دەگرن.
-
ئەحمەد تورک:
دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانەکان ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا
ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی لەکارلادراوی شاری ماردین ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی سێ شارەوانی کورد لە ڕۆژێکدا ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر ڕادەی پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا.
-
سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا:
لەسەر پێشنیازەکەم پێداگرم، ئۆجەلان لە پەرلەمان ئامادەبێت و PKK هەڵبوەشێنێتەوە
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) ڕایگەیاند، پێداگرم لەسەر قسە و پێشنیازەکەم، لە ئامێزگرتنی کورد پێویستە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە.
-
دوو ڕۆژنامەنووسی کورد ناویان لە لیستی ڕۆژنامەوانە تیرۆرکراوەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا
گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین كه مانگی (ئاب/۸)ی ئهمساڵ لهلایهن فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیاوه كرانه ئامانج و گیانیان لهدهستدا، ناویان لە لیستی ڕۆژنامەوانە تیرۆرکراوەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا.
-
کاردانەوەی دەم پارتی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە تورکیا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر گەورە شارەوانی مێردین و شارەوانییەکانی ئیلح و خەلفەتی، پاشان وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی لەو شارەوانییانە دانا، لەوبارەیەوە ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل- دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
وهزارهتى ناوخۆی تورکیا سێ سهرۆک شارهوانى کوردی له کارهکانیان دوور خستەوە+ وێنە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکانی (مێردین، باتمان و خالفەتی) که ههرسێکیان کوردن و لهشوێنیان قەیوم دانرا.
-
لە زاپ PKK و سوپای تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە
چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی زاپ هێرشیان کردە سەر دوو ئامێری حەفارەی سوپای تورکیا و شەڕی چەکداری لەنێوانیاندا ڕوویدا.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ ئەردۆغان و باخچەلی:
چارەسەری پرسی کورد بەو شێوەیە نابێت، لەلایەک تەوقە دەکەن و لەلایەکی دیکەوە زللە دەوەشێنن
هاوسەرۆکی پارتی دەم سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئاکپارتی و مەهەپە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد لە تورکیا دەڵێت: ئێوە لەلایەک دەستتان درێژ دەکەن (تەوقە دەکەن) و لەلایەکی دیکەوە شەق و زللە دەوەشێنن. پرۆسەی چارەسەری بەو شێوەیە نابێت."
-
ئەردۆغان و سوودانی جەخت لە سەرخستنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەکەنەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بووەوە و لەبارەی ئەو بابەتانە قسەیان کرد کە جێگەی بایەخی هەردوولان.
-
ئەردۆغان: ئەم کۆمارە چەندە هی تورکە هێندەش هی کوردە
سەرۆک کۆاری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ کوردەکانی وڵاتەکەی دەڵێت ئەو دەستە بگرن کە بە ڕاستگۆیی بۆتان درێژکراوە و وەرن بەیەکەوە سەدەی تورکیا بونیاد بنێین.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بوون
دەسەڵاتی خۆجێیی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە شاری حەسەكەی كوردستانی سووریا رایگەیاند، بۆردوومانەكانی تورکیا، ۶۰۴ بیری ئاوی لەو شارەدا لەكارخستووە.
-
ڕێکخراوی CPT ئەمریکی:
ئەمساڵ بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۱۷ هاووڵاتی لە هەرێم کوژراون
ڕێكخراوی CPT ئەمریكی بڵاویکردۆتەوە تەنها لە ۹ مانگی ئەمساڵدا تورکیا ۱۷ هاوڵاتى کوردی لە هەرمی کوردستان کوشتووە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئامادەین کێشەکان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەنگەرەکانی ئێمە لە ناو خاکی سووریادایە و هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشە چەکدارییەکەی سەر شاری ئەنقەرە نییە.
-
ئەردۆغان:
هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لە سەرچاوەکانیەوە لەناو دەبەین
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمدواییەی HPG بۆسەر دامەزراوەی TUSAŞی تورکیا جەختی کردەوە کە هیچ پەیامێک لەلایەن PKK و لایەنگرانییەوە بۆ تورکیا قبووڵکراو نییە و وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەرچاوەکانییەوە.
-
ڕاگەیێندراوی دەم پارتی:
لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا
دەم پارتی (DEM) ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری هەڵگرتنی گۆشەگیریە لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان.
-
مەزڵووم کۆبانی:
هێرشهکانی تورکیا ئەگەر بەردەوام بێت، وهڵامی یاسایی ئێمەیش توندتر دەبێت
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات لهبارهی هێرشهکهی ئهنقهرهوه ڕایگهیاند: "هێزهکانمان هیچ پهیوهندییهکی بهو ئۆپهراسیۆنهوه نییه و هیچ کهسێک له خاکی ئێمهوه نهچووهته ناو خاکی تورکیاوه".
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
هێرشبەرەکانی سەر ئەنقەرە لە سووریاوە هاتبوونە تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هێرشبەرانی سەر دامەزراوەی ئاسمانیی ئەنقەرە لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە ناو تورکیا.
-
HPG بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرش بۆسەر ناوەندی تووساش له ئهنقهره ڕاگەیاند
HPG وێڕای لەئەستۆ گرتنی هێرشە چەکدارییەکەی سەر ناوەندی تووساش لە ئەنقەرە، ڕلیگەیاند ئەم هێرشە پەیوەندیی بە دانوستانەکانی ئاشتییەوە نییە.
-
کەجەکە: پابهندی ئهو پڕۆژهین كه ئۆجهلان پهرهی پێدهدات
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) رایگهیاند، لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد ڕێبەر ئاپۆیە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبووڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت.
-
ساڵح موسلیم:
هەمان دڕندەیی کە لە غەززە و لوبنان دەکرێت، تورکیا لە کوردستانی سووریا دەیکات
ئەندامى ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە دهڵێت، دەوڵەتی تورکیا گەمەی عوسمانیهكان دەکات و دەیەوێت دەسکەوتەکانی کورد لەناو بەرێت.
-
ناسنامەی هێرشبەرێکی سەر دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئەنقەرە ئاشکرا کرا
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ناسنامەی یەکێک لەو هێرشکارەکانی هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "پیاوە کوژراوەکە، ئەندامی پەکەکەیە".
-
پاش ۴۳ مانگ، یەکەم پەیام لە ئۆجەلانەوە بڵاو کرایەوە:
ئۆجەلان: هێزی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادانەوە ڕابکێشم بۆ زەمینەیەکی سیاسی
عومەر ئۆجەلان پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند کە گوتوویە دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.
-
پاش هێرشەکانی تورکیا؛
مهزڵووم کۆبانی: هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن
فهرماندهى گشتیى ههسهده زانیاریى لهبارهى هێرشهكانى شهوى ڕابردووى توركیا بۆسهر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هاتە دەنگ و ڕایدهگهیهنێت: چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشان داوە، بەڵام جەخت دەکەینەوە، هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن.