تەرمی ئەندامێکی پەکەکە پاش ١١ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

تەرمی «بەختیار بۆتان» ئەندامی پەکەکە، کە بە وتەی بنەماڵەکەی لە تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ٢٠١٦دا گیانی لەدەستدابوو، پاش ١١ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە خەڵک لە شاری وان بە خاک سپێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەرمی ئەرول کورت بە ناوی ڕێکخراوەیی «بەختیار بۆتان»، ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، کە دەوترێت لە ساڵی ٢٠١٦دا لە کاتی تێکهەڵچوونەکان لە ناوچەی کۆیول حەساری پارێزگای سێواس گیانی لەدەستدابوو، پاش ١١ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

تەرمی ناوبراو پاش ڕاپەڕاندنی ڕێکارە یاساییەکان، لە گۆڕستانی یۆکاری تەکێ لە شاری سێواس دەرهێنرا. بنەماڵەی کورت پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە گیانلەدەستدانی ئاگادار داخران، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی سەردانی داواکاری گشتیی سێواسیان کرد. لەو کاتەدا نموونەی DNA لە ئەندامانی بنەماڵەکە وەرگیرا، بەڵام دەرئەنجامی تاقیکارییەکە و پرۆسەی ناسینەوەی ناسنامەکەی چوار ساڵی خایاند.

پاش پشتڕاستکردنەوەی دەرئەنجامەکانی تاقیکاریی DNA، تەرمی ئەردەڵان کورت ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ئەوانیش گواستیانەوە بۆ گۆڕستانی کارشیاکا لە ناوچەی ڕێگای ئارموشی شاری وان.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و هەروەها ئەندامانی کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی گیانبەختکردووان (MEBYA-DER) بەڕێوە چوو. تەرمی ئەردەڵان کورت پاش ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان و لە نێو دروشمی ئامادەبوواندا لە زێدی خۆیدا بە خاک سپێردرا.

News ID 227469

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha