-
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە:
دوای دوو ساڵ لە بەدواداچوون، هێڵی شەمەندەفەری سنە - مەشهەد بە شێوەی ئەزموونی دەکەوێتە کار
جێگری پارێزگاری سنە دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە هێڵی شەمەندەفەری سنە - تاران - مەشهەد بە شێوەی ئەزموونی دەستبەکار دەبێ.
-
ساڵی ڕابردوو لە کوردستان ۲۴ کەس بەهۆی غازلێدانەوە گیانیان لەدەست دا
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی دادوەریی کوردستان ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ٢٤ کەس لە پارێزگاکەدا بەهۆی ژەهراوی بوون بە غاز گیانیان لەدەستداوە کە ١٨ کەسیان پیاو و ٦ کەسیان ژن بوون.
-
شێخیزادە:
شایستەی خەڵکی کوردستان نییە لە سەرووی پێوەرەکانی نەهامەتیی وڵاتدا بن
نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێوەری نەهامەتی لە پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەند و توانایەکی بەربڵاوی سروشتی و مرۆیی، بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە کە کوردستان لە سەرووی پێوەرەکانی نەهامەتیی وڵاتدا بێت. پێویستە حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و بژێوی ژیانی خەڵکی ئەم پارێزگایە، پلانێکی جیدی و کرداری بخاتە ڕوو".
-
بەقایی لە مەیدانی ئازادیی سنە:
کوردستانییەکان باش دەزانن چۆن دوژمن بێهیوا بکەن
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ستایشی هۆشیاریی سیاسی و ڕۆڵی خەڵکی کوردستانی کرد لە پاراستنی سنوورەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان.
-
سنوورە دەوڵەمەندەکان و شارە هەژارەکان؛
بۆچی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سوود لە پێگەی جیۆ-ئابووریی خۆیان وەرناگرن؟/ مەنسوور ئەولا
لە سەردەشت و پیرانشارەوە تا دەگاتە بانە، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و قەسری شیرین؛ کەرتی سنووریی کوردنشینی ئێران یەکێک لە گرنگترین پێگە جیۆ-ئابوورییەکانی وڵاتی لەبەردەستدایە. ناوچەیەک کە هاوسێی ڕاستەوخۆی عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیایە و دەکرێت ببێتە شاڕێی بازرگانیی وشکانیی ئێران لەگەڵ ڕۆژاوای ئاسیا.
-
غەریب سەجادی:
هێرشەکانی دوژمن زیانی بە ۳۸۰۰ باڵەخانە لە سنە گەیاندووە
قایمقامی سنە رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە زیان بە سێ هەزار و ۸۰۰ باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، ۴۵ یەکەش بە تەواوی ڕووخاون.
-
لە کەنداو تا کوێستان؛ سوودەکانی ڕێگای بازرگانیی ئێران بەرەوە سنووری ڕۆژاوا/ مەنسوور ئەولا
بەشی ئێران- مەرزی زەمینیی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە بارودۆخێکدا کە بەندەرەکانی وڵات ڕووبەڕووی گەمارۆ و گوشاری بیانی بوونەتەوە، دەتوانێت ببێتە یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگا جێگرەوەکان بۆ هێشتنەوە و گەشەپێدان بە بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی بیانی. ئەم بابەتە تەنها تەنها ڕێگاچارەیەکی کورت خایەن بۆ دەربازبوون لە گرفتە هەنووکەییەکان نییە بەڵکوو دەفرایەتییەکی ستراتێژیکە بۆ دووبارە نووسینەوەی شێوازی بازرگانیی ناوچەیی ئێران. بەمحاڵەشەوە مسۆگەر کردنی ئەم دەفرایەتییە پێویستی هەیە بە تێڕوانینێکی چەند ڕەهندی لەسەر بنەمای شرۆڤەکارییە پسپۆڕانەکان.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا تاوتوێ کرا:
خەونی چالاکیی چەکداری؛ هەڕەشەیەک لەسەر یەکپارچەیی نەتەوەیی
بەشی کوردستان- هاکات لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێران باس لە هەندێک بابەت وەکوو هەوڵی گرووپە چەکدارەکان بۆ هاتنە ناو ئێران دەکرێت و نیگەرانی ئەمنیی لێکەوتۆتەوە. ئەم پرسە بە بڕوای چالاکێکی سیاسی کوردستان دەتوانێت هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی نیشتمانی دروست بکات.
-
۸۸۸ برینداری شەڕ لە نەخۆشخانەکانی کوردستان
سەرۆکی فریاکەوتنی پزیشکیی کوردستان دەڵێت لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئەم کاتە ۱۰۰۹ کەس خزمەتگوزاری پزشیکییان وەرگرتووە و لەوانەش ۸۸۸ کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
-
سێ ناوەندی سەربازی لە سنە کرانە ئامانج
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئامانج لەنێو شاری سنە بە ۶ مووشەک لەلایەن ئەمریکا- ئیسرائیلەوە کراونە ئامانج.
-
ئارەش لهۆنی ئامادەیی پارێزگاکەی بۆ هاوکاریکردنی سلێمانی دەربڕی
پارێزگاری سنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، ئامادەیی بۆ گەیاندنی هەر هاوکارییەکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم دواییانە دەربڕی.
-
یاخی بیەی، چە تامێوەش چەنە وارۆ؟/ سابیر عەزیزی
"کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم"، ئەوەڵین ئەزمونوو شێعری بە شێوەی تازە، چاپ کریاو کاک (هەورامان بارامی)ن. ئی دەفتەرە شێعریە جە ٨٩و لاپەڕێنە ساڵەو ١٤٠٤ی وەرەتاوی جە لاو چاپ و پەخشوو: (واریا)یوە، چاپ و پەخش بیەنەوە. وەختارێ لاپەڕەکا مدەیوە و ملیی دلێ قووڵایی دەقەکا، ڕەنگینیە فراوان سەرەنجەت پەی لاو وێش کێشۆ. پێسە وانەرێ جیدی، ئی دەفتەرە هازیش ختلێ دانا و ئاردەناشۆ دەنگ. همێد هەن ئی ئاردەیوە دەنگە، یاگێ ڕەزامەندی وانەرا بۆ.
-
«عەدنان زەندی»؛ «دەم بەستە» بەرهەم دێنێت
هەڵگرتنی فیلمی سینەمایی «گورگ بەند» واتا «دەم بەستە» بە نووسەری و دەرهێنەریی «عەدنان زەندی» و لە بەرهەمێنانی «شەهرام مەسلەخی» لە گوندەکانی حەقە و بایە سەربە شاری دێولان دەستی پێکرد.
-
مەسعوود پزیشکیان گەیشتە سنە
دکتۆر مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی دەوڵەتی چورادەیەم لە درێژە سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاکانی ئێران گەیشتە شاری سنە.
-
بە بەشداری ۴۴ گرووپی شانۆیی، ۱۸مین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان دەستی پێکرد+ فیلم
ڕۆژی دووشەممە، ۲۶ـی تشرینی یەکەم ۲۰۲۵، ۱۸مین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام، لە شاری مەریوان، بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی سەرانسەری ئێران و دەرەوەی وڵات، دەستی پێ کرد.
-
محەمەد موبین عەزیمی؛ پلەی یەکەمی زۆرانبازی ئازادی جیهانی بەدەست هێنا
بەشی کوردستان- محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی بەناوبانگی سەقزی لە فیناڵی زۆرانبازی ئازادی تەمەن ژێر ۲۳ ساڵی جیهاندا لە سربیا میدالیای زێڕی جیهانی بەدەست هێنا.
-
لە کوردستان یەکەم خانم وەکوو بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەکار بوو
بە بڕیاری پارێزگاری سنە، خانمێک وەک بەڕێوەبەری ناحیەی نەنووری بانە دەستنیشان کرا.
-
ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی جەژنی میهرەگان لە کەرەفتوو+وێنە
لە ئەشکەوتی کەرەفتووی نێوان شارەکانی دیواندەرە و سەقز ڕێوڕەسمێک بۆ ساڵوەگەڕی تۆمارکردنی جەژنی میهرەگان لە لیستی میراتە کولتوورییە جیهانییەکاندا بەڕێوە چوو
-
ئێران پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان دەکات
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دەتوانن بەبێ باج ئەمساڵ بە بەهای ۵۴۰ ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکەن.
-
سەردانێک لە شکۆمەندی خان حەسەن خان ئەردەڵان و چاوپێکەوتنی قەڵاکەی/ موعتەسەم حسەینی
ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، هەوای نەرم و نەسیم نەواز و هەندێک جار فێنک و دڵتەنگی سەرەتای پاییز، هەستی پڕ حەسرەت و حەزی مێژوویی ئێمەی ورووژاند، بۆیە بڕیاری سەردانێکماندا کە سەردەمێک مەکۆی شانازی و سینگی خۆڕاگری گەلی کورد و خاکی کوردان لە بەرانبەر سوپای داگیرکەری عوسمانی و تەنانەت هێزی ملهوڕ و فەرەخوازی سەفەویشدا، نەخشی خۆی لە ناو مێژووی پڕ شانازی گەڵکەماندا بە جێی هێشتوە، واتە قەڵای خۆڕاگری و خاوەنداری پڕکەرم و گەلخوازی حەسەن ئاوا؛
-
نوخبەیەکی دێولانی میدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley بەدەستهێنا
پەرەستوو قادرمەرزی، کە توێژەر و خەڵکی دێولان لە پارێزگای کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valley-ی ئەمریکا، لە بواری شێرپەنجەدا توانیان لەگەڵ تیمەکەیدا میدالیای زێڕ بەدەستبهێنن.
-
پەردە لەسەر یەکەمین کتێبەشیعری ئیسماعیل ڕەمەزانی، لادرا
کتێبەشیعری "لە دڵتەنگیی بێوەکراسێ" بەرهەمی ئیسماعیل ڕەمەزانی لە مەریوان پەردەی لەسەر لادرا.
-
وەرگەڕانی پاسی تیمی زۆرانبازی لە نزیک سەڵەوات ئاوا/ ۱۴ کەس بریندار بوون
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ۱۱ی گەلاوێژ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ملەی سەڵەوات ئاوا لە ڕێگەی نێوان هەمەدان - سنە ۱۴ کەس بریندار بوون.
-
دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە کوردستان ڕاگەیێندرا
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان، دوو رۆژ ماتەمینی گشتیی لە پارێزگای کوردستان راگەیاند، ئەوەش بەهۆی گیانلەدەستدانی سێ ژینگە پارێزەوە.
-
سمپۆزیۆمی خوێندنەوەی ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم بەڕێوە چوو
سمپۆزیۆمی خوێندنەوەی ڕەخنەتەوەر لە سەر ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم بەرهەمی شێرزاد حەسەن بە بەشداریی نووسەران، خوێنەران، توێژەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە هۆڵی مامۆستا قانعی ئیداریە ئیرشادی شاری مەریوان و لە سەر ئەرکی کومیتەی ئەدەبیاتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین بەڕێوە چوو.
-
لە سەر ئەرکی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین؛
خوێندنەوەی ڕەخنەتەوری ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەن لە مەریوان بەڕێوە دەچێت
سمپوزیۆمی خوێندنەوەی ڕەخنەتەوەر لە سەر دەق و وەرگێڕانی ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم، بەرهەمی نووسەری کورد شێرزاد حەسەن لە هۆڵی مامۆستا قانعی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی شاری مەریوان و لە سەر ئەرکی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.
-
پشتگیریی مامۆستایانی ئایینی کوردستان لە وەڵامی سەربازیی ئێران بۆ ڕەژێمی زایۆنی
مامۆستایانی ئاینیی ئەهلی سوننەی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا دەستدرێژیی ڕەژێمی زایۆنییان ئیدانە کرد کە بوو بەهۆی شەهید بوونی ژمارەیێک لە سەردارانی سوپا، زانایانی ئەتۆمی و خەڵکی مەدەنی ئێران.
-
دوو پاسەوانی سنوور لە مەریوان شەهید بوون
بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی دەرە ناخیی شاری مەریوان، دوو سەربازی پاسەوانی سنووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
-
براوەکانی خەڵاتە 'قەڵەمی هەژار' ڕاگەیێندران
ڕۆژی ۸ی جۆزەردان رێوڕەسمی دابەش کردنی خەڵاتی 'قەڵەمی هەژار' بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری کورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی کوردیدا خەڵات کران.
-
پارێزگاری کوردستان:
مامۆستا هەژار لە دیارترین کەسایەتی و بیرمەندانی کوردە
لەدرێژەی بەرنامەکانی ڕۆژی دووهەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژاردا دکتۆر ئارەش لهۆنی ئامادە بوو و وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.