kurdpress

  • فارسی
  • English
  • کوردی
  • Türkçe
  • سەرەکی
  • ئێران
    • ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
    • ئیلام
    • کرماشان
    • کوردستان
  • جیهان
  • عێراق و هەرێمی کوردستان
  • تورکیا
  • سووریا
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • فەرهەنگ و هونەر
  • ڕێنووسی کوردی
  • کەیسی تایبەت
  • مولتی مدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
×
filterToday News
  • مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد بە شێوازی ئەحمەد شەرع

    مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد بە شێوازی ئەحمەد شەرع

    حکوومەتی نوێی سووریا لە کاتێکدا کۆنترۆڵی بەشێکی بەربڵاوی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە دەست کە بە گوتەی چاودێران، دیمەشق هەوڵ دەدات پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کورد لاواز بکات، بێ ئەوەی خۆی بە شەڕێکی بەرفراوانەوە تێوەبگلێنێت.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٤ ١٣:٠٨
  • خوێندنەوەیەک بۆ ٣٥ ساڵ ئەزموونی حوکمڕانیی کورد لە عێراق

    خوێندنەوەیەک بۆ ٣٥ ساڵ ئەزموونی حوکمڕانیی کورد لە عێراق

    زانکۆی لەندەن بۆ ئابووری بڵاوی دەکاتەوە دەستکەوتی سەرەکیی ٣٥ ساڵ حوکمرانیی کورد لە عێراق، بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی نەبووە، بەڵکوو کۆنترۆڵکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بووە؛ دەستکەوتێک کە ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ململانێ سیاسییەکان و لاوازبوونی دامەزراوەکانەوە، کەوتووەتە ژێر هەڕەشەیەکی ڕژدەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٤ ١٠:٠٣
  • نزیکەی ٢٨٢ هەزار پەنابەری کوردی سووریا، لە هەرێمی کوردستانن

    نزیکەی ٢٨٢ هەزار پەنابەری کوردی سووریا، لە هەرێمی کوردستانن

    داتا نوێیەکانی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) ئاشکرای دەکەن کە هەرێمی کوردستانی عێراق، باوەشی بۆ بەشێکی هەرە زۆری پەنابەرانی ناو عێراق کردووەتەوە کە زۆرینەی ڕەهایان کوردانی ڕۆژاوای کوردستانن (سووریا).

    ٢٠٢٦-٠٦-١٣ ١٤:٤٥
  • قازانج و زیانەکانی کورد لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق

    قازانج و زیانەکانی کورد لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق

    سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئیتالیا لە شیکارییەکی نوێیدا، ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزە کوردییەکانی بە سازشێکی یەکسان نەزانێت، بەڵکوو وەک ئەنجامی گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی دیمەشق وەسف دەکات و هۆشداری دەدات کە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکووری سووریا بەرەو داڕمان دەچێت.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٣ ١٠:٢٩
  • بۆچی دیمەشق هێزە کوردەکانی لە زێدی خۆیان دوور خستەوە؟

    بۆچی دیمەشق هێزە کوردەکانی لە زێدی خۆیان دوور خستەوە؟

    گواستنەوەی تیپی قامیشلۆ بۆ ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشق، بۆچوونەکانی بۆ لای هەوڵی ئەحمەد شەرع بۆ کۆتاییهێنان بە پێکهاتەی سەربازیی سەربەخۆی کوردەکان و تۆکمە کردنی سوپای ناوەندیی سووریا، ڕاکێشاوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٣ ٠٩:٥١
  • ترامپ جارێکی تر کوردی  تۆمەتبار کردەوە

    ترامپ جارێکی تر کوردی  تۆمەتبار کردەوە

    سەرۆکی ئەمریکا، دووبارە کوردەکانی بە «ڕاگرتن» و بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی نێردراوی ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی خۆیان تۆمەتبار کرد و وتی لە هەڵسوکەوتی ئەوان «زۆر نائومێد» بووە.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٢ ١١:٠١
  • دابەشکردنی دەسەڵات لە بازنەیەکی بەتاڵ؛ پارتی و یەکێتی لە دووڕیانی دروشم و واقیعدا

    دابەشکردنی دەسەڵات لە بازنەیەکی بەتاڵ؛ پارتی و یەکێتی لە دووڕیانی دروشم و واقیعدا

    پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦٠٠ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی هێشتا باس لە «ئامادەیی» خۆیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکەن؛ بەڵام ناکۆکییەکانیان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات، دانوستانەکانی لە بنبەستدا هێشتووەتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-١١ ١١:٥٥
  • لە دیمەشق ڕاهێنانی سەربازیی بە هێزە کوردییەکان دەکرێت

    لە دیمەشق ڕاهێنانی سەربازیی بە هێزە کوردییەکان دەکرێت

    نزیکەی سێیەکی ئەو تیپە کوردییانەی کە تازە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە پێکهێنراون و لە هێزەکانی پێشووی SDF پێکهاتوون، بۆ تێپەڕاندنی خولی ڕاهێنانی فەرمی ڕەوانەی باکووری دیمەشق کران.

    ٢٠٢٦-٠٦-١١ ١٠:٣٣
  • دیمەشق لە نێوان ئەنقەرە و کورددا؛ کایەی ئاڵۆزی شەرع

    دیمەشق لە نێوان ئەنقەرە و کورددا؛ کایەی ئاڵۆزی شەرع

    "نیو لاینز" دەڵێت ئەحمەد شەرع لە کاتێکدا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ سعوودیا و وڵاتانی عەرەبیدا گەشە پێبدات، کە هێشتا بۆ نەهێشتنی قەیرانە ئەمنییەکان و کونترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان پێویستی بە هاوکاریی تورکیایە.

    ٢٠٢٦-٠٦-١١ ٠٩:٥٦
  • ئۆیڵ پرایس هۆشداریدەدات؛ عێراق لە سەروبەندی کارەساتێکی ئابووریدایە

    ئۆیڵ پرایس هۆشداریدەدات؛ عێراق لە سەروبەندی کارەساتێکی ئابووریدایە

    داخرانی گەرووی هورمز و ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی هێڵی بۆریی جیهانی تورکیاوە، بەغدای خستووەتە ناو خراپترین قەیرانی هەناردەکردنی وزە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا. ئەم قەیرانە دەتوانێت بە توندی هەڕەشە لە بودجەی حکوومەت و سەقامگیریی ئابووریی عێراق بکات.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٠ ١١:١٨
  • دوای ترامپ، سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە کورد دەگۆڕێت

    بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن:

    دوای ترامپ، سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر بە کورد دەگۆڕێت

    لێکۆڵەرێکی ئەمریکیی پسپۆڕ لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، پێشبینی دەکات کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ، تێڕوانینی واشنتۆن بەرانبەر بە تورکیا و کوردان بە تەواوی بگۆڕێت، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە دووبارە بەدەستهێنانەوەی متمانەی لەدەستچووی کورد بە ئەمریکا، کارێکی زۆر قورس دەبێت.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٠ ١٠:٥٧
  • ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی ٣٠٠ کۆچبەری کورد لە لیبیا

    ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی ٣٠٠ کۆچبەری کورد لە لیبیا

    ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی (BBC)ی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کە سەدان کۆچبەری کوردی عێراق کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەورووپادا بوون، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە لیبیا ڕفێندراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی توند بوونەتەوە، تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان لێکرابێتەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-١٠ ١٠:١١
  • ترەمپ هیچ گرنگییەک بە کورد نادات

    شارەزایەکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

    ترەمپ هیچ گرنگییەک بە کورد نادات

    هێنری بارکی جەختی کردەوە کە ترەمپ سیاسەتی ئەمریکای بەرامبەر بە کورد گۆڕیوە و هیچ گرنگییەک بە پرسی کورد نادات.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٩ ١٤:٤٣
  • بۆچی لەندەن لە ئاست پاشەڕۆژی کوردانی سووریا بە خۆپارێزییەوە مامەڵە دەکات؟

    بۆچی لەندەن لە ئاست پاشەڕۆژی کوردانی سووریا بە خۆپارێزییەوە مامەڵە دەکات؟

    شرۆڤەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەریتانیا لە لایەکەوە پشتگیری لە پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی سووریادا دەکات، بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نایەوێت بە پشتگیریکردنی ئاشکرا لە خۆبەڕێوەبەریی کوردان، پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ دەیمەشق و ئەنقەرە بخاتە مەترسییەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٩ ١٢:٠٦
  • گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا گرنگییەکی ستراتیژی هەیە

    میدل ئیست مانیتۆر:

    گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا گرنگییەکی ستراتیژی هەیە

    ماڵپەڕی «میدل ئیست مانیتۆر» لە شیکارییەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش کەمبوونەوەی پشت‌بەستنەوەی ئەورووپا بە گازی ڕووسیا دوای جەنگی ئۆکرانیا، هێشتا کێشەی ئاسایشی وزەی ئەم کیشوەرە چارەسەر نەبووە و دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێ و جۆراوجۆر هێشتا یەکێکە لە ئەولەویەتە ستراتیژییەکان.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٨ ٠٩:٤٠
  • پنتاگۆن: ئەمریکا تەنها تەماشاچی جەنگی دیمەشق و کوردەکان بوو

    پنتاگۆن: ئەمریکا تەنها تەماشاچی جەنگی دیمەشق و کوردەکان بوو

    ڕاپۆرتی پشکێنەری گشتیی پنتاگۆن نیشانی دەدات کە هێزەکانی ئەمریکا لە لوتکەی شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردییەکانی سووریادا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، تەنیا ڕۆڵی نێوەندگیریان بۆ چوونەدەرەوەی سەلامەتی هێزە کوردییەکان لە حەلەب گێڕاوە و لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی سەربازیی ڕاستەوخۆ خۆیان پاراستووە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٨ ٠٩:٢٤
  • مامەڵەی ئەمریکا بە دۆسیەی کوردەوە پێش کشانەوە لە سووریا

    مامەڵەی ئەمریکا بە دۆسیەی کوردەوە پێش کشانەوە لە سووریا

    پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کوردی دەنووسێت: واشنتۆن پێش تەواوکردنی کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، هەوڵی دا ڕێگری لە ڕوودانی شەڕێکی گشتگیر لە نێوان دیمەشق و کورداندا بکات و دۆسیەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سیاسییەوە دابخات.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٧ ١٣:١٠
  • سێ تەحەدای گەورەی بەردەم کوردانی سووریا

    سێ تەحەدای گەورەی بەردەم کوردانی سووریا

    بە وتەی بەڕێوەبەری "ئەنستیتۆی ئاشتیی کوردی"، هاوکات لەگەڵ تێکەڵبوونی پلەبەپلەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەناو پێکهاتەی حکوومەتی ڕاگوزەردا، کوردەکان ڕووبەڕووی سێ تەحەدای هاوکات بوونەتەوە کە بریتین لە: سڕینەوەی بەردەوامی زمان و ناسنامەی کوردی، سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنان لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا و زیادبوونی کۆنترۆڵی دیمەشق بەسەر سەرچاوە ئابوورییەکانی ناوچەکەدا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٧ ١١:٤٩
  • بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆی ئەڵمانیا ڕادەگیردرێن

    بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆی ئەڵمانیا ڕادەگیردرێن

    تۆڕی میدیایی WDRی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی سیاستە نوێیەکانی خۆی لە بواری میدیادا، پەخشی بەرنامە کوردییەکانی ناسراو بە "کازمۆ" رادەگرێت. ڕەخنەگران ئەم بڕیارە بە لێدانێک لە هەمەجۆریی کولتووری لە ئەڵمانیا دەزانن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٧ ٠٩:٢٥
  • گەشەپێدانی ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتیی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاریی بانکی جیهانی

    گەشەپێدانی ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتیی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاریی بانکی جیهانی

    بەشێک لە ڕێگا و شاڕێگاکانی سلێمانی و دهۆک لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نوێی بانکی جیهانیدا، نۆژەن دەکرێنەوە و دەبەسترێنەوە بە تۆڕی ڕێڕەوە ستراتیژییەکانی عێراقەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٧ ٠٩:٠٨
  • ئایا تۆم باراک فیدراڵیزمی عێراقی کردووەتە ئامانج؟

    ئایا تۆم باراک فیدراڵیزمی عێراقی کردووەتە ئامانج؟

    هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، هەندێک لە چاودێران دەڵێن ڕەنگە سیاسەتەکانی نوێنەرە تایبەتەکەی ترەمپ هاوسەنگییە لاوازەکەی نێوان بەغدا و هەولێر تێکبدات.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٦ ١٥:٠٩
  • ئایا دیمەشق پڕۆژەی خۆبەڕێوبەریی کوردەکان سڕ دەکاتەوە؟

    ئایا دیمەشق پڕۆژەی خۆبەڕێوبەریی کوردەکان سڕ دەکاتەوە؟

    حکوومەتی سووریا بە تەرکیز لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوەندە ئەمنی و ئابوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات، بەدوای بەرتەسککردنەوەی ئەو توانایانەدا دەگەڕێت کە بۆ پێکهێنانی هەر جۆرە خۆبەڕێوبەرییەکی بەردەوامی کوردی پێویستن.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٦ ١٢:٤٩
  • تۆم باراک، بەغدا و داهاتووی پێشمەرگە؛ بۆچی کورد نیگەرانی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سووریایە

    تۆم باراک، بەغدا و داهاتووی پێشمەرگە؛ بۆچی کورد نیگەرانی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سووریایە

    دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک کەسایەتیی میحوەریی سیاسەتی ناوچەیی ئیدارەی ترەمپ، بەتایبەت دوای پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەپۆلێک لە نیگەرانی لە نێوان کوردەکاندا دروستکردووە؛ نیگەرانی لەوەی کە واشنتۆن ئەمجارەش بەرەو بەهێزکردنی حکوومەتە ناوەندییەکان و سنووردارکردنی قەوارە خۆبەڕێوبەرییەکانی کورد هەنگاو بنێت.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٦ ١١:٤٦
  • کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە

    کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە

    ئەو بەرنامەیەی کە لە سەردەمی شەڕی داعشەوە دەستی پێکرد و ئامانجەکەی دروستکردنی هێزێکی پیشەگەر و ناپارتیزان (ناحزبی) بوو، ئێستا بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێواری شکستی تەواوەتی دایە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٥ ١٤:١٠
  • عەفرین و قامیشلۆ دەبنە شاڕێگای شەمەندەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    عەفرین و قامیشلۆ دەبنە شاڕێگای شەمەندەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    لە کاتێکدا ناوچە کوردییەکانی سووریا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی شەڕ و ناسەقامگیری بوونەتەوە، ئێستا پڕۆژە نوێیەکانی بەستنەوەی هەرێمی دەکرێت ئەم ناوچانە بگۆڕن بۆ شاڕێگا ترانزێتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٣ ١٢:٢٢
  • پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە

    نوێنەری کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

    پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە

    نوێنەری هەمیشەیی کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەکردن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ئاشتیی حکوومەتی بۆگۆتا لەگەڵ گرووپی "فارک"، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی بەردەوامی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەبێ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی سیاسی، چاودێریی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەتیی کۆمەڵگەی جیهانی کارێکی دژوار دەبێت.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٣ ١١:٤٥
  • کوردانی فەیلی؛ قوربانیی ململانێ حزبییەکان لە بەغدا و هەولێر

    کوردانی فەیلی؛ قوربانیی ململانێ حزبییەکان لە بەغدا و هەولێر

    شرۆڤەکاران دەڵێن داواکارییەکانی کوردانی فەیلی بووەتە بەشێک لە کێشمەکێشە سیاسییەکانی نێوان حزبەکان، حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٣ ٠٩:٣٥
  • میدل ئیست ئای: ترەمپ سەردانی ئەنقەرە دەکات

    میدل ئیست ئای: ترەمپ سەردانی ئەنقەرە دەکات

    دوای چەندین مانگ لە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ، لە ئێستادا سەرچاوە ئاگادارەکان زانیاری لەسەر بەرنامەیەکی ئەگەریی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانێتییەدا.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٢ ١٤:١٣
  • ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر

    ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر

    ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات کە بەشێک لە کەمینە ئایینییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانن لەوەی کە بەهۆی لەناوچوونی پێکهاتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرەوە، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی نایەکسانی و پەراوێزخستن ببنەوە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٢ ١٣:٣١
  • لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی گیانیان لەدەستدا

    لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی گیانیان لەدەستدا

    لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەش لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، سەربازێکی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی گیانیان لەدەستدا. بەرپرسانی سەربازیی هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

    ٢٠٢٦-٠٦-٠٢ ١٠:٢٢
  • Previous
  • ١
  • ٢
  • ٣
  • ٤
  • ٥
  • ٦
  • ٧
  • ٨
  • ٩
  • Next
Desktop version Mobile version

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است. تمام حقوق این وب سایت برای خبرگزاری کردپرس محفوظ است.

Nastooh Saba Newsroom