ترەمپ هیچ گرنگییەک بە کورد نادات

هێنری بارکی جەختی کردەوە کە ترەمپ سیاسەتی ئەمریکای بەرامبەر بە کورد گۆڕیوە و هیچ گرنگییەک بە پرسی کورد نادات.

هێنری بارکی، شارەزای باڵای پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشداری دا کە سیاسەتەکانی ئێستای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێک دژی بەرژەوەندییەکانی کوردە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە سووریا، هاوکاریی لەگەڵ تیرۆریستاندا کردووە لە سووریا، و هۆشداری دا کە ئەم بابەتە زیان بە بەرژەوەندییەکانی کورد دەگەیەنێت.

هێنری بارکی جەختی لەوەش کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ زانیارییەکی زۆر کەم و سنوورداری دەربارەی کورد هەیە و کورد هیچ گرنگییەکی بۆ ئەو نییە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ چیتر بە هیچ شێوەیەک پشتگیری لە کورد ناکات.

News ID 227306

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha