-
ئەفسەرێکی پێشووی سوپای ئەمریکا:
گومانم هەیە لە پابەندبوونی دیمەشق بە مافەکانی کوردەوە
ئەفسەرێکی پێشووی سوپای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، گومانی خۆی لە نیەتی ڕاستەقینەی حکوومەتی نوێی سووریا نیشاندا سەبارەت بە دانپێدانان بە داواکارییەکانی کوردەکانی سووریا.
-
بەرپرسی پێشووی باڵای حکومەتی ئەمریکا:
ناکۆکیی ناوخۆیی هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە
جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی پێشووی دۆناڵد ترامپ لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، هۆشداریدا لەوەی کە کوردانی عێراق لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ئەمریکا یەکدەنگ نین، ئەمەش وادەکات واشنتۆن نەتوانێت وەک پێویست پاڵپشتییان لێ بکات.
-
شارەزای پرسی کورد و بەرپرسی پێشووی ئەمریکا:
کوردانی عێراق نابێت پشت بە پشتگیریی ترەمپ ببەستن
ڤیکتۆریا تایلۆر، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کەمبوونەوەی خواستی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەتایبەت لە بواری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن چیتر نابێتە ناوبژیوان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا.
-
زانکۆکانی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی؛ هاوکاری چین و ترسی ئیسرائیل لە زانکۆکان/ دڵشاد مەجید
دڵشاد مەجید، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لە یاداشتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی ئیسرائیل لە ڕووبەڕوبوونەوەی «هێزی نەرم»ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شی دەکاتەوە. ناوبراو بە پشتبەستن بە ئامار و داتاکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی ئیسرائیل، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تێکەڵبوونی «زانیاریی خۆماڵی (بۆماوەیی)»ی ئێران و «هاوکارییە ستراتیژییە زانستییەکانی لەگەڵ چین»، بووەتە گەورەترین ترسی ئەمنیی تەلئەبیب؛ ئەمەش وای کردووە قۆناغی هێرشەکانی ئیسرائیل لە پێگە سەربازییەکانەوە بگۆڕدرێن بۆ سەر زانکۆکان، زانایان و ژێرخانە تاقیگەیییەکانی ئێران. ئاژانسی "کوردپرێس" دەقی تەواوی ئەم یاداشتە شیکارییە وەک خۆی لە خوارەوە بڵاو دەکاتەوە:
-
کاریگەریی سەرسوڕهێنەری ئاشتیی نێوان تورکیا و کورد، لەسەر ناوچەکە
ڕۆژنامەنووسی دێرین و ناسراوی تورکیا دەڵێت ئاشتیی ڕاستەقینەی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ کورد هاوکێشەکانی عێراق، سووریا و تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت
-
بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا؛
نەوشیروان مستەفا، شۆڕشگێڕی ڕووناکبیر/ محەمەد هادیفەر
نەوشیروان مستەفا ئەمین، لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ لە سلێمانی، شاری ڕاپەڕین و شۆڕشی کوردستان، یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە خۆساختە و ناوازەکانی کوردی عێراق. لە دەیەی دووەمی تەمەنیدا لەگەڵ بزووتنەوەی خەباتی کورد بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی ئاشنا بوو، دواتریش لە سلێمانی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
ڕۆژنامەی نەشناڵ؛
قۆناغێکی نوێ لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە
بە بڕوای هەندێک لە شارەزایان، چالاکییە سەربازییەکانی PKK بەو شێوازەی کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەبوو، بە کردەیی کۆتایی پێ هاتووە؛ بەڵام ڕاگەیاندنی پرۆسەی داماڵینی چەک بە واتای لەناوچوونی ئەم گرووپە نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.
-
شارەزایەکی پرسی کورد لێکیدەداتەوە:
ڕەوتی وەرچەرخانی هزری پەکەکە لە ماوەی نیو سەدەدا
ئلیزا مارکۆس، نووسەری کتێبی «ڕاپەڕین و شۆڕش»، پێیوایە مێژووی پەکەکە ئاوێتەیەکە لە جەنگ، وەرچەرخانی ئایدۆلۆژی، درز و ململانێی ناوخۆیی و هەوڵدان بۆ پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی کورد لە ناوچەکەدا.
-
ئایا وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و کورد دەستی پێکردووە؟
پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و پەکەکە هاوکێشە سیاسییەکانی لە عێراق و سووریا بردۆتە قۆناخێکی نوێ کە لەم قۆناخەدا دۆژمنە دێرینەکانی تورکیا هێدی هێدی دەبنە هاوبەشی ئەمنی و سیاسی ئەو وڵاتە.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد:
کوردانی سووریا هەموو شتێکیان لەدەست نەداوە
د. ئەلیزا مارکووس باوەڕی وایە هەرئەوەی کوردەکان ئێستا وەک بەشێک لە پێکهاتەی سیاسیی سووریا ناسراون و داواکارییەکانیان لە ئاستی نیشتمانی دەخرێتەڕوو، گۆڕانکارییەکی گرنگە.
-
پەرلەمانتارێکی تورکیا هۆشداری دەدات:
شکستی پرۆسەی ئاشتی، هەرەسهێنانی حکوومەتی لێدەکەوێتەوە
کانی تورون، پەرلەمانتاری تورکیا جەختی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە، بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد لەوانەش ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و هۆشداری دا کە سستبوونی حکوومەت لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەکە و لێکەوتەی سیاسیی قورسی لێبکەوێتەوە، لەوانەش ڕووخانی حکوومەت.
-
سەعدی ئەحمەد پیرە:
ڕۆژنامەی کوردستان ڕۆلێکی دیاری هەبوو لە ژیانەوەی بیری نەتەوایەتی
۲۲ی ۴ی هەموو ساڵێک، رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستانە؛ لە یادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی سەعدی ئەحمەدپیرە دەڵێت: ئەمڕۆ ۱۲۸ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان کە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانیەکانەوە بە پشتیوانی قەڵەمی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی کورد یەکەم ژمارەی دەرچوو. هەر ئەم ڕۆژەش لەلایەن گەلی کوردەوە وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی هەژمار دەکرێت.
-
نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
تەداخول لە هاوکێشە سەربازییەکان، قومار کردنە بە چارەنووسی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق هوشداریی دا لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی ناوچەکە و جەختی کردەوە: کە لە بارودۆخی ئاڵۆژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەولەویت دەبێت پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بێت؛ ناوبراو وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئەدای ئەمریکا و ئیسرائیل و ئاماژە بە هەڵکەوتەی ژیئۆپۆلۆتیکی ئێران، وتی: بێ لایەنیی تەنها بژادەی ژیرانەی کوردەکانە.
-
بۆچی شکست پێهێنانی ئێران کارێکی ئاسان نیە؟/ ئەمیر مام والی
ئەم پرسیارە لەم ڕۆژانەدا مێشکی زۆرێکمانی سەرقاڵ کردوەو هەمیشە لامان دووبارە دەبێتەوە، ئەوەش ئەو پرسیارەیە کە بۆچی ئێران هاوشێوەی فەنزوێلا تیکەیەکی ئاسان نەبو بۆ ئەمریکا، یان بۆچی شکست پێهێنانی ئێران کارێکی ئاسان نیە! وەڵامی ئەم پرسیارە تەنیا دێڕێک نیە و کۆتایی پێ بێت بەڵکوو وەڵامەکە هەڵگری دەیان دێڕە، کە ئەگەر ئێران وەک: ( جوگرافیا، زمانی فارسی، مێژووەکەی )، نەزانیت و هەروەها لە هەمووی گرنگتر (مەزهەبی شیعە)، بەباشی نەناسیت، ناتوانیت وەڵامێکی تەواو بەو پرسیارە بدەینەوە.
-
بۆچی ئێران؟
کاریگەری جوگرافیا لەسەر سیاسەت/ ئەمیر مام والی
جوگرافیای سیاسی وەک یەکێک لە بنەماکانی شیکاری نێودەوڵەتی، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە دروستکردنی بینین و هەڵوێستەکانی نەتەوەکان، ئەم ڕاستییە جەوهەرییە دەخاتەڕوو کە چۆن کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کوردانی باشووری کوردستان جیاواز لە مەسەلەکان دەڕوانن.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێ کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی بەڕێوەبرد و تێیدا جەختی لە ماف و ئایندەی کورد لە سووریا کردەوە.
-
موراد قەرەیلان:
ئاشتی لەسەر لاشەی کوردانی سووریا بەدینایەت
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت: تورکیا و سعوودیە و قەتەر و ئوردون و ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا پاڵپشتی ئەو پلانەن کە دەیەوێت شوێنک بۆ كورد نەهێڵنەوە.
-
هیومان ڕایتس وۆچ:
ئەوەی سوپای سووریا ئهنجامیدهدات تاوانی جهنگیە
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، سوپای سووریا سەرکۆنەدەکات بەبۆنەی ئهنجامدانی تاوانی جهنگ له کوردستانی سووریا.
-
خەیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا لە کورد/ محەمەد هادیفەر
پاش جەنگی جیهانیی دووهەم ئەمریکا دەستوەردانی لە دۆسیەی کورددا دەست پێکرد. مێژووی پەیوەندی ئەمریکا و کورد هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆە بینیوە.
-
لە بارەی ئەوەی کە لە ئێران دەگوزەرێت/ ئەمیر مام والی
بەشی یەکەم ( مێژوو و بەرچاو ڕوونی) لە مێژووی کۆن و نوێی ئێراندا چەندین جار بازرگانان دەنگی ناڕەزایەتیان بەرزکردۆتەوە و بەشێکی گرنگ و سەرەکی بوون لە گۆڕانکاریی دەسەڵاتی سیاسی لەو وڵاتەدا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی بازرگانان پەیوەندی پتەو یان هاوپەیمانیەتیان بووە لەگەڵ زانایانی ئاینی و مەرجعیەتی شیعەدا.
-
بۆ ئەوانەی چاوەرێی مارک ساڤایان و ئۆمێدیان لەسەر هەڵچنیووە!!/ دڵشاد مەجید
زۆر لایەنی سیاسی، بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بەدژی شیعەو حەشدی شەعبی دەزانن، ئۆمێدێکی زۆریان لەسەر هاتنی (مارک ساڤایا) هەڵچنیووە، کەڕێگای بەغدایان بۆ خۆش بکات.!!
-
ساڵح موسلیم:
تورکیا دژی ڕێكهوتنی ۱۰ی ئازارە و بەربەستی بۆ دروست دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یهكیهتی دیموكرات ڕایگهیاند، توركهكان دژی ڕێكهوتنی ۱۰ی ئازاری ۲۰۲۵ن كه له نێوان مهزڵووم عهبدی و ئهحمهد شهرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر واژۆكرا.
-
ئۆجەلان داوا لە ئەنقەرە دەکات ڕۆڵێکی بنیاتنەر بۆ دیالۆگ لە سووریا بگێڕێتەبەر
ئۆجەلان داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ۱۰ـی ئادار دەکات و داواش لە تورکیا دەکات، ڕۆڵێکی بنیاتنەر و کراوە بۆ دیالۆگ لە سووریا بگێڕێت.
-
هێرشەکانی سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان شەرع و عەبدی ئەنجام دەدرێن
هاوسەرۆکی بەڕێوبەری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، دەڵێت، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، نایاساین و بە ئەمانجی تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر حکوومەتی کاتی سووریا ئەنجام دەدرێن.
-
دوای ههڵبژاردنی به کۆمسیاری باڵای نهتهوهیهکگرتوهکان بۆ کاروباری پهنابهران؛
بەرهەم ساڵح: بۆ خۆم ڕۆژگارێک پەنابەر بووم و ڕەنجی ئاواربوون لە نزیکەوە دەناسم
بهرههم ساڵح لهدوای ههڵبژاردنی به کۆمیسیاری باڵای نهتهوه یهکگرتوهکان بۆ کاروباری پهنابهران له پهیامێکدا رایگهیاند، مایهی شانازیمه که وهک کۆمیسیاری باڵای نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ کاروباری پهنابهران (UNHCR) ههڵبژێردرام.
-
مەزڵووم عەبدی: ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار بناغەی سووریای نوێیە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند، ئامانجی شۆڕشی سووریا گەیشتن بە ئازادی بووە و ڕووخاندنی ڕژێمیش قۆناغی یەکەم بوە، دهشڵێت، "مەرجەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار مێژویین و دەبێتە بنەمای بەهێزی سووریا".
-
سەنتەری میترۆ بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم؛
پێویستە لافاو نەکرێتە بۆنەیەک بۆ دەرخستنی ڕقی سیاسی نێوان لایەنەکان
سەنتەری میترۆ لەبارەی ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا ڕایگەیاند: "کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەلار و ناوچەکانی تری گەرمیان، بۆنەیەک نیین بۆ دەخستنی ڕقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەکان".
-
ئایا غازی کۆرمور دەتوانێ ببێتە جێگرەوەی غازی هاوردەی ئێران؟/ دڵشاد مەجید
ڕۆژانە عێراق ٥٠ ملیۆن مەتر سێ جا غاز لە ئێران هاوردە دەکات، بەڵام دانا غاز ڕۆژانە ٢١ ملیۆن مەتر سێ جا غاز بەرهەم دەهێنێ!!!
-
ئیلهام ئەحمەد:
پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕایگەیاند، پرسی کورد، سیستمی ناوەندیی و پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە.
-
فەرماندەی گشتیی هەسەدە:
دوای ۱۵ ساڵ شەڕ، پێویستە سووریا ببێتە دەوڵەتێکی نانەوەندی
مەزڵووم عەبدی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە سووریا ببێتە وڵاتێکی لامەرکەزی. دەشڵێت "کۆتایی هەموو شەڕێک دیالۆگە، بۆیە پێویست ناکات چیدیکە شەڕ بکەین".