زانکۆکانی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی؛ هاوکاری چین و ترسی ئیسرائیل لە زانکۆکان/ دڵشاد مەجید

دڵشاد مەجید، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لە یاداشتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی ئیسرائیل لە ڕووبەڕوبوونەوەی «هێزی نەرم»ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شی دەکاتەوە. ناوبراو بە پشتبەستن بە ئامار و داتاکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی ئیسرائیل، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تێکەڵبوونی «زانیاریی خۆماڵی (بۆماوەیی)»ی ئێران و «هاوکارییە ستراتیژییە زانستییەکانی لەگەڵ چین»، بووەتە گەورەترین ترسی ئەمنیی تەلئەبیب؛ ئەمەش وای کردووە قۆناغی هێرشەکانی ئیسرائیل لە پێگە سەربازییەکانەوە بگۆڕدرێن بۆ سەر زانکۆکان، زانایان و ژێرخانە تاقیگەیییەکانی ئێران. ئاژانسی "کوردپرێس" دەقی تەواوی ئەم یاداشتە شیکارییە وەک خۆی لە خوارەوە بڵاو دەکاتەوە:

کوردپرێس

گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چاودێرانی نێودەوڵەتیی ڕووبەڕووی ڕەهەندی نوێ لە جەنگە مۆدێرن و ستراتیژییەکان کردووەتەوە. لەم نێوەندەدا، بەئامانجگرتنی ژێرخانی زانکۆکان، تاقیگە پێشکەوتووەکانی سەر سنووری زانست و تیرۆرکردنی ئامانجدار و سیستماتیکی بژاردە زانستییەکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە، نیشاندەری وەرچەرخانێکی ستراتیژییە لە «جەنگی ڕەقی سەربازی»یەوە بەرەو «تێکدانی پێکهاتەییی هێزی نەرم و خۆماڵی».

ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، بەتایبەت دامەزراوەی توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە (INSS)، پەردە لەسەر ترسێکی قووڵتر لادەبەن؛ ترس لە گرێدانی زانستیی نێوان زانکۆ پلە باڵاکانی ئێران و سەنتەرەکانی توێژینەوەی چین لە بوارە پێشکەوتووەکانی بەرگری، ژیریی دەستکرد و زانستە جۆراوجۆرەکاندا. واشنتۆن و تەلئەبیب ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە هاوکێشەکانی بەرپەرچدانەوەی ئێران، نەک لە کۆگاكانی چەک و تەقەمەنیدا، بەڵکوو لە مێشکی بژاردە زانستییەکان و لە ناخی تاقیگە خۆماڵییەکانی ئەو وڵاتەدا گەڵاڵە دەکرێن.

«دڵشاد مەجید» نووسەر و شرۆڤەکاری پێشهاتەکانی ناوچەکە، لە یاداشتێکی ئاماریدا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی، شیکاریی بۆ ئەم جەنگە زانستی-ئەمنییە کردووە و نەخشەی جوگرافی و ستراتیژیی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر زانکۆکانی ئێرانی کێشاوە؛ یاداشتێک کە لە خوارەوە دەخرێتە ڕوو:

🔹ئێران خاوەنی ٢٥٠ زانکۆ و پەیمانگایە.

🔹ئیسرائیل (٣٠) زانکۆ و پەیمانگا و تاقیگەی ئێرانی بۆردومان کردووە.

🔹ئیسرائیل  ١٥ مامۆستای خاوەن پسپۆڕیی باڵای جیهانی تیرۆرکردووە (١٠ مامۆستا لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا و ٥ مامۆستا لە جەنگی ڕەمەزاندا) هەروەها ٦٠ خوێندکاری زانکۆ زانستییەکانی کوشتووە.

🔹ئیسرائیل گوشار لەسەر نەهێشتنی پەیوەندی زانستی نێوان زانکۆکانی ئێران و چینیەکان دەکات!!.

🔴ترسی ئیسرائیل لەپەیوەندی و هەمانگی لیکۆڵینەوە  زانستیەکانی  نێوان چین و ئێران!!

پەیمانگای ئاسایشی نەتەوەی ئیسرائیل (INSS). لە لێکۆڵەوەیەکدا، باسی پەیوەندیە زانستیەکانی نێوان زانکۆکانی چین و ئێران دەکات،

🔹کە ئێستا پێکەوە (٢٠٨٧٥) لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە.

🔹لە ژمارەیە(٦٥٣) لێکۆڵینەوەی سەرەتاییە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی بەرگری سەربازی.

🔹هەروەها لە ژمارەیە (١٥) لێکۆڵینەوەیان دەستنیشان کردووە، کە کار دەکات لەبواری ئەندازیاری ئەتۆمی و  گەشەپێدانی ماتۆری موشەکی بالیستی و درۆن و تەکنەلۆجیای غەواسات و بەلەمی خۆکۆشی.

🔹بۆیە ئیسرائیل داوا دەکات کە ئەم هەمانگیەی نێوان زانکۆکانی چین و ئێران ڕابگیری، ئەویش بەسزادانی زانکۆ چینیەکان.

🔹جگەلەمە ئیسرائیل هەوڵێکی زۆر دەدات بەتیرۆرکردنی زانایەکان و بۆردمانکردنی زانکۆ و پەیمانگا زانسیەکانی  ئێران  ئەو پرۆگرامە زانیستیەی کە زانکۆکانی زانستی ئێران بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئێران دەیگرنەبەر   هەڵوەشەنێتەوەو لەناو ببات یا دوای بخا.

🔴ئەو زانکۆکایەی بۆردمان کراون.

🔹پانتایی جوگرافیای هێرشەکان ئیسرائیل: تائێستا هێرشەکان بۆ سەر ٣٠ زانکۆ و پەیمانگای لێکۆڵینەوە کراوە، سنووری جوگرافی ئەو هێرشانە هەر لە تارانەوە بگرە تا ئەسفەهان، بووشەهر، ورمێ، ئیلام، مەلایەر، ئەهواز/دزفول (جندی‌شاپور)، و ناوەندەکانی زانستی دەریایی لە چابەهار و خۆڕەمشار.

🔹ناوەندە  سەرەکییە زیان لێکەوتووەکان: (زانکۆکانی ، شەریف، شەهید بەهەشتی، عیلم و سەنعەت، ئیمام حوسێن، زانکۆی بەرگریی نەتەوەیی، ئەنستیتۆی پاستۆر، سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانیی ئەندازیاریی بۆماوەیی (ژینەتیک) و بایۆتەکنۆلۆژیا، و شارۆچکەی زانستی-توێژینەوەیی ئەسفەهان.

🔹 لەهەفتەی دووەمی جەنگ هێرش کرایە سەر ناوەندی توێژینەوەی ئاسمانیی ئێران لە تاران ، بە مەبەستی پەکخستنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و تەنە ئاسمانییەکان.

🔹لە ٣/٢٨ بۆردومانکردنی تاقیگەی پلاسما و لێزەری لە زانکۆی شەهید بەهەشتی (کە پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمییەوە هەیە) و سەنتەری فێرکاری زانکۆی عیلم و سەنعەت. ئەمەش هەوڵێکە بۆ کورتهێنان و پەکخستنی زانست و هێزی بەرگریی فیزیکی پێشکەوتووی ئێران.

🔹بەئامانجگرتنی زانکۆی پیشەسازیی شریف (بەتایبەت بەشەکانی ئەندازیاری، سەنتەری نانۆساینس، عەقڵی دەستکرد، زانستی ژینگە و سیستەمە  تەکنیکی و کۆمپیوتەرییە ئاڵۆزەکان)، ستراتیژییەتێکە بۆ ڕێگریکردن لە بازدانی ئێران بەرەو قۆناغی پیشەسازیی نوێ.

ئاستی تێکشکاندنی فیزیکیی ئامێرە پشکنەرەکان و ژێرخانە تاقیگەییەکان کە لەژێر قورسترین گەمارۆ نێودەوڵەتییەکاندا و بە تێچوویەکی گەورەی خۆجێیی بنیات نرابوون.

🔹هێرشی ٤/٢ ی ئەمساڵ بۆ سەر ئەنستیتۆی پاستۆری تاران (بەپێی وتەی فەرمیی دکتۆر ئیحسان مستەفەوی و دکتۆر شاهین ئاخوندزادە)، ئەو هێرشە بۆ سەر دڵی لێکۆڵینەوە پزیشکی وزانستی زیندەوەر ناسی بوو.

🔹لە ٣/٧ هێرش کرایە سەر زانکۆی ئیمام حسین و بۆردومانی چڕی باڵەخانەی فێرکاری و ستراتیژییەکانی کرا . بەمەبەستی زەبر وەشاندن  لە پەروەردەکردنی هێزی علمی-سەربازیی هێزە چەکدارەکان

🔹بۆردمانکردنی بەشە ناخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆی (خلیج فارس لەبوشهر) بەمەبەستی دروستکردنی شۆکی دەروونی لە نیێو ناخی خوێندکاران و راگرتنی  پرۆسەی خوێندن.

🔴زانکۆکانی ئێران بەشێکی گرنگی ستراتجیەتی مانەوەن!!

لێرەوە تێگەدەکەین کەزانکۆکانی ئێران، پایگایەکی سەرەکی  ستراتجیەتی مانەوەی کۆماری ئیسلامی  و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە، کەبۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی پیشەسازی سەربازی و تەندروستی و تەکنەلۆجی و بونیاتنانی سەدان کارگەی پیشەسازی، بۆیە پێت سەیر نەبێ، کاتێ دەچیتە ئێران هەموو شتەکان لەسەریان نووسراوە( ساخت ئیران- لە ئێران دروستکراوە).

هەر لەبەرئەوەیە واشنتۆن و تەلئەبیب گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە سەرچاوەی سەرەکیی هێز و ڕاگرتنی هاوسەنگیی ستراتیژی لەلایەن ئێرانەوە، «زانستی خۆجێییە»ە.

لەبەر ئەوەی فۆرمۆڵە زانستییەکان لە مێشکی نخبەکان و ناو دڵ و ناخی تاقیگە مۆدێرنەکاندایە.

هەرئەمەیە وایکردووە  هێرشە ئاسمانیەکان لەبۆردمانکردنی پایگا سەربازیەکان  گۆڕاوە بۆ «تیرۆری فیزیکیی زانایان» و «خابوورکردن و داتەپینی پێکهاتەیی زانکۆکان»، تا بتوانن جومگەکانی هێزی نەرمی (Soft power) ئێران لە هاوکێشەی هێزی ناوچەییدا داببڕێنن.

بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا بەکوشتنی زاناکان و خاپورکردنی زانکۆکان، عەقلی زانستنی ئێران لەناو دەچێ، کەساڵانە هەزاران پسپۆر و زانا و کادیری نوێ بەرهەم دێنێ؟ هەروەها دەتوانرێ دەستی چینیەکانیش لەناو دانیشگاو زانکۆکانی ئێران ببڕن ؟

🔴وێنەی لیستی ئەو زانکۆ زانیستیانەی ئێران کە بۆردومان کراوە.

🔴کورتە فیلمێک دەربارەی شەش زانکۆی ئێرانی لە ریزبەندی شەنگهای ٢٠٢٥.

News ID 227175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha