ڕەژیمی زایۆنی
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین
بەشی ئێران- وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیهكانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
-
ئەردۆغان داوای هەڵوەشاندنەوەی مافی ڤیتۆی پێنج وڵات دەکات
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پرسی فەلەستین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لێکدایەوە و جارێکی تر داوای هەڵوەشاندنەوەی مافی ڤێتۆی ۵ وڵاتی کرد، ناوبراو وتیشی تورکیا دەورێک گرینگ دەبینێت لە چارەسەر کردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-
۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە
بەشی تورکیا- لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو، چوار منداڵ و سێ برای گیانیان لەدەستدا.
-
ڕووداوەکانی غەززە لە زاری کوردێکی دانیشتووی ئەو شارەوە
ئیبراهیم کوردی هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی غەزەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە باو و باپیرانی لە عێراقەوە چوونەتە فەلەستین دەڵێت: ژمارەیەکی زۆری خێزانی کورد لە غەزە دەژین، وەک هاوڵاتیانی دیکەی غەززە لە دۆخێکی سەختداین، دۆخی ژیانمان لەسەرووی هێز و توانای مرۆڤەوەیە، هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەم نەهامەتیانە بگرێت، ئاو و کارەبا و سووتەمەنیمان نییە، خۆراکمان نەماوە، تەنها لە چاخی سەرەتاییدا مرۆڤ بەم جۆرە ژیاوە، ئەمڕۆ بە منداڵەکانم وت ئیتر بە ئاو و خورما خۆتان تێر بکەن، بۆردوومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەکانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن مووشەک بەسەرماندا دەبارێت.
-
لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا:
ڕێبەری باڵای شۆڕش: عێراق دەتوانێت ڕۆڵی تایبەتی هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەو قەتلوعامەی لە غەززەدا دەکرێت
بەشی ئێران- محهمهد شیاع سوودانی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهدیدارێکدا لهگهڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند، عێراق ههموو ههوڵێک دهدات بۆ پهیوهندی کردن لهگهڵ وڵاتانی برا و دۆست، بهمهبهستی ههماههنگی ههڵوێستهکان و گرتنهبهری ههنگاو بۆ سنووردارکردنی دهستدرێژییه بهردهوامهکانی دژی گهلی فهلهستین.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا:
ڕەئیسی: سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ چەککردنی دوژمنەکان/ سوودانی: ڕێگا نادەین لە خاکی عێراقەوە مەترسی بۆسەر ئێران دروست ببێت
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم بە بۆنەی هەوڵەکانیەوە بۆ چەک کردنی گرووپە نەیار و دژەشۆڕشەکانی ئێران کە ئەمنتربوونی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لێکەوتۆتەوە.
-
ئەردۆغان: چیدی ناتانیاهوو بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ناتانیاهوو بەرپرسی قەتڵوعامی غەززەیە و بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە و ئەومان سڕییەوە ئیتر".
-
بهرگریی ئیسلامیی عێراقى هێرش کردنەسەر شارێکی ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپى بهرگرىی ئیسلامیى عێراقى، ڕایدەگەیەنێت لهبهرانبهر هێرشهکانى ئیسرائیل بۆسهر کهرتى غهززه هێرشیان کردۆته سهر شارێک.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هەوبەشدا:
هاکان فیدا: گەمارۆدانی غەززە پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە/ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئەگەر شەڕ درێژەی ببێت ئیسرائیل تووشی شۆکێکی دیکە دەبێت
بەشی ئێران- حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی قسەیان بۆ میدیاکاران کرد.
-
سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات
ڕێبهری ڕهوتی سهدر داوای داخستنی باڵوێزخانهی ئهمریکای له عێراق کرد و هۆکارهکهی بۆ پشتیوانی بێسنوری ئهمریکا له ئیسرائیل دژی غهززه گهڕاندهوه.
-
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ۳۵ ڕۆژنامەنووس لە فەلەستین گیانیان لەدەست داوە
بەشی جیهان- بەهۆی هێرشەکانی ڕەژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
-
بەهۆی پشتگیریی بێ سنوور لە ڕەژیمی زایۆنی:
موقتەدا سهدر داوا دەکات باڵیۆزخانهی ئهمریكا لە بەغدا دابخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبهری ڕهوتی سهدر ئهمڕۆ ههینی داوای داخستنی باڵوێزخانهی ئهمریكای له عێراق كرد و هۆكارهكهی بۆ پشتیوانی بێسنوری ئهمریكا له ئیسرائیل دژی غهززه گهڕاندهوه.
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
حەماس کۆمەڵێکی ئازادیخوازن/ ئیسرائیل هاوشێوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵسوکەوت دەکات
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی شەڕی ڕەژیمی زایۆنی لەدژی فەلەستین ڕایگەیاند: حەماس کۆمەڵەیەکی ئازادیخواز و موجاهیدە کە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکەکەی خەبات دەکات.
-
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری:
بۆ ڕێگری کردن لە گردبوونەوەی هاوسۆزی بۆ غەزە، پارتی هێزێکی زۆری هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت "رۆژی هەینی پارتی هێزێکی زۆری هێنابوو بۆ دەوری مەڵبەندی کۆمەڵ لە هەولێر، تاکوو گردبوونەوەی هاوسۆزی بۆ غەزە ئەنجام نەدرێت.
-
ژنانی دیاربەکردا بۆ پشتگیری لە فەلەستین مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەیان دەستپێکرد/وێنە
بەشی تورکیە- ژماریەک لە ژنان بەتایبەت نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، لە ناوچەی سووری دیاربەکردا بە مانگرتنێکی ٣ ڕۆژەوە ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین دەربڕی.
-
ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەب
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەلەبی کردە ئامانج.
-
کەجەکە هێرشەکەی ڕەژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە بە کۆمەڵکوژی و ژینۆساید ناو دەبات
بەشی تورکیا- کەجەکە سەبارەت بە هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بە ئازارەی بەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە، مایەی خەم و پەژارەمانە.
-
سەلاحهدین بههائهدین:
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی درۆ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگهیاند، بۆ جیهان ڕوون بووەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەکات لەگەڵ دروشمەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی.
-
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ :
پێویستە جەنگی نامرۆڤانەی ئیسرائیل لەدژی غەززە ڕابگیردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانییەی غەززە راگەیاند.
-
بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان:
کۆمکاری عەرەبی چیدی بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو ستەمە گەورەی بهسهر هاوڵاتیانی فهلهستیندا دێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهکتهبی سیاسی بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان سهرکۆنهی هێرشهکهی ئیسرائیل بۆ سهر نهخۆشخانهی مهعمهدانی له غهززه دهکات.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە سەرکۆنە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە دەکات.
-
بەهۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە:
لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
-
ههڵوێستی یەكێتیی نیشتمانی لهبارهی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر غهززه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی یەكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، گەلی فەلەستین لە ململانێیەكی درێژخایەندایە لەگەڵ زایۆنیزم، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆڵەكانی راگوێزراون و شەهید بوون.
-
ڤلادمیر پووتین:
غەززە هاوشێوەی لینین گراد گەمارۆ دراوە
بەشی جیهان- سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، ئەو کارەساتانەی بە سەر فەلەستیندا دێت لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکایە و ئەو گەمارۆییەی خراوەتە سەر غەززە هاوشێوەی گەمارۆی نازییەکانە بۆ سەر شاری لینین گرادی ڕووسی.
-
ڕەئیسی و محەمەد بن سەلمان لەبارەی فەلەستینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دەکەن.
-
مەزڵووم کۆبانی:
تورکیا لە باکووری سووریا خەریکی کۆمەڵکوژییە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەو شتەی ئەردۆغان لەبارەی هێرشی ئیسرائیلەوە دەڵێت رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی خۆی ڕۆژانە بەرامبەر بە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
مافی گەلی فەلەستینە کە دەوڵەتی خۆیان هەبێت/ هەرێمی کوردستان سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین مافی ئەوایان هەیە کە دەوڵەتی خۆیان هەبێت و لەبارەی داواکارییەکانی ئێران بۆ دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکان لەسەر سنوورەکان وتی هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
لهسهر تێكڕای موسڵمانان پێویسته پشتیوانیی گهلی ستهمدیدهی فهلهستین بكهن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، "لهسهر تێكڕای موسڵمانان پێویسته پشتیوانیی گهلی ستهمدیدهی فهلهستین بكهن بهههرچی له توانایاندایه، تهنانهت ئهگهر به نزایهكیش بێت".
-
عێراق:
ئۆپەراسیۆنی فەڵەستین دەرئەنجامی سروشتیی چەوساندنەوە سیستماتیکەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگهیاند، عێراق هەڵوێستی پتەوی خۆی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین دووپات دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان.
-
ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچوو
بەشی ئێران- ئەمڕۆ هەینی 25ی خاکەلێوەی 1402 لە سەرانسەری ئێراندا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕۆژی جیهانیی قودس بەڕێوەچوو و بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک کۆتایی هات.