بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، ئه‌وه‌ی له نێوان تێكۆشه‌رانی فه‌له‌ستینی و زایۆنییه‌كان له پشتێنه‌ی غه‌ززه روویدا، شایه‌تی جێبه‌جێبوونی فه‌رمایشتی خوای به‌رز و مه‌زنه كه ده‌فه‌رمووێ (سَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ (۲۲۷)} الشعرا‌ء. واته، (سته‌مكارانیش رۆژێک دێت بزانن به‌ره‌و چی سه‌ره‌نجامێک ده‌چن)".
عەلی باپیر گوتیشی، "ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه زایۆنییه‌كان تێپه‌ڕی، له كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، په‌نگی دایه‌وه و له‌سه‌ری رژا و ئارامیی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستینی كۆتایی هات، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه هاتبوو كه بینیمان."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، له خوای به‌رز و مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه كه پاڵپشتی فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو سته‌ملێكراوان و چه‌وساوان بێت له هه‌موو جیهان و سه‌ریان بخات به‌سه‌ر دوژمنه سته‌مكار، داگیركا‌ر و ماف زه‌وتكاره‌كانیاندا. هیوادارم ئه‌وه‌ی روویدا ببێته په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌ند له رووداوه‌كانی رۆژگار وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی زایۆنییه داگیركاره‌كانی یه‌كه‌مینی دوو رووگه‌كه و سێیه‌مینی دوو شوێنه پیرۆزه‌كه‌ی مسوڵمانان."
Your Comment