حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە سەرکۆنە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی سێشەممە ۱۷ـی ۱۰ـی ۲۰۲۳ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە و بە هۆیەوە زیاتر لە ۵۰۰ کەس گیانیان سپارد.

لەبارەی ئەو پەلامارەوە پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، سەرکۆنە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە ۵۰۰ کەس بوونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.

گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە "دووپاتی دەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێتاوان لە مەترسییەکان چڕ بکەنەوە".

News Code 222331

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha