له‌سه‌ر تێكڕای موسڵمانان پێویسته‌ پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی  "تۆفانی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، "له‌سه‌ر تێكڕای موسڵمانان پێویسته‌ پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن به‌هه‌رچی له ‌توانایاندایه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ نزایه‌كیش بێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، ئه‌وه‌ی له‌ نێوان تێكۆشه‌رانی فه‌له‌ستینی و زایۆنییه‌كان له‌ پشتێنه‌ی غه‌ززه‌ روویدا، شایه‌تی جێبه‌جێ‌بوونی فه‌رمایشتی خوای به‌رز و مه‌زنه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێ (سَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ (۲۲۷)} الشعراء. واته‌، (سته‌مكارانیش رۆژێک دێت بزانن به‌ره‌و چی سه‌ره‌نجامێک ده‌چن)".

عەلی باپیر گوتیشی، "ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه‌ زایۆنییه‌كان تێپه‌ڕی، له‌ كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، په‌نگی دایه‌وه‌ و له‌سه‌ری رژا‌ و ئارامیی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستینی كۆتایی هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ هاتبوو كه‌ بینیمان."

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، له‌ خوای به‌رز و مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ پاڵپشتی فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو سته‌ملێكراوان و چه‌وساوان بێت له‌ هه‌موو جیهان و سه‌ریان بخات به‌سه‌ر دوژمنه‌ سته‌مكار، داگیركار و ماف زه‌وتكاره‌كانیاندا. هیوادارم ئه‌وه‌ی روویدا ببێته‌ په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌ند له‌ رووداوه‌كانی رۆژگار وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی زایۆنییه‌ داگیركاره‌كانی یه‌كه‌مینی دوو رووگه‌كه‌ و سێیه‌مینی دوو شوێنه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مسوڵمانان."

News Code 222278

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha