بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لێرەوە هیچمان لەدەستنایەت جگە لە ئیدانەی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیەی سەر نەخۆشخانەی غەززە.
باسی لەوە شکردووە، "ئەو کارە کارێکی نائەخلاقی و تەنانەت دوورە لە هەموو یاساکانی جەنگەوە."
دەشڵێت، پێویستە تەواوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵبدەن دەستبەجێ ئەو جەنگە نامرۆڤانەیە رابگرن و کۆمەکی مرۆیی بگەیەننە غەززە.
شایانی باسە شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائل بۆردوومانی نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانییەی لە غەززە کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان سپارد.
Your Comment