حەماس کۆمەڵێکی ئازادیخوازن/ ئیسرائیل هاوشێوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵسوکەوت دەکات

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی شەڕی ڕەژیمی زایۆنی لەدژی فەلەستین ڕایگەیاند: حەماس کۆمەڵەیەکی ئازادیخواز و موجاهیدە کە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکەکەی خەبات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی حزبەکەیدا رەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئیسرائیل گرت و گوتی: "ئەو زلهێزانەی ئەمڕۆ پشتیان پێدەبەستن ئەگەر نەمێنن، هاوشێوەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا، سبەی یەکەم شوێن کە گەلی ئیسرائیل بۆ ئاسایش و میهرەبانی بەدوایدا دەگەڕێت، تورکیا دەبێت".

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بکەران و پشتیوانیکەرانیش، هەم هاوبەشن لە کوشتنەکاندا و هەم نەخۆشی دەروونیان هەیە. هەموو ئەو وڵاتانەی کە خاوەن عەقل و ویژدانن، بانگەوازیان لێ دەکەم کە گوشار بخەنە سەر حکوومەتی ناتانیاهو بگەڕێتەوە بۆ عەقڵیەتی درووست".

داواشی کرد کە، "بەر لە هەموو شتێک هەموو لایەنەکان پێویستە دەستیان لەسەر پەلاپیتکە لاببەن. دەستبەجێ ئاگربەست دەبێت ڕابگەیەندرێت".

سەرکۆمار تورکیا داواشی لە وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامی کرد کە لە ئاست پێگەکەیاندا کە بە ئامانجی بەرگری کردن لە تایبەتمەندی قودس و دۆزی فەلەستین دامەزراوە، هەڵوێستی شایستەیان هەبێت و گوتی: "پێشنیاز دەکەین کۆنفرانسێک رێکبخڕێت بە بەشداری هەموو وڵاتانی کاریگەری ناوچەکە لە ژێر ناوی 'کۆنفڕانسی نێودەڵەوتی ئاشتی ئیسرائیل-فەڵەستین".

لەم بارەیەوە ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "بە هەموو هێزی مرۆیی، سیاسی و سەربازییمانەوە ئامادەین وەک وڵاتێکی گەرانتۆر لە لای فەلەستینییەکان ڕۆل ببینین. پێشنیازەکەمان دەخەینە بەردەم ئەو وڵاتانەی کە ویستیان هەیە".

سەرکۆماری تورکیا لە کۆتاییدا ڕەخنەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان گرت لە ئاست ئەو کێشانەدا و گوتی: "ئەو پێکهاتەی کە کوشتنی منداڵان پشتگوێ بخات هیچ کەس حیسابی ڕژدی بۆ ناکات. زۆر نیگەرانین لەو دۆخەی بێ تواناییەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان تێی کەوتووە".

News Code 222378

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha