ئەردۆغان: چیدی ناتانیاهوو بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ناتانیاهوو بەرپرسی قەتڵوعامی غەززەیە و بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە و ئەومان سڕییەوە ئیتر".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای بەشداریکردن لە ١٠مین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخستنی دەوڵەتانی تورک کە لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان بەڕێوەچوو، لەکاتی گەڕانەوەی لە فڕۆکەدا قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.

ئەردۆغان ڕەخنەی توندی لە کردەوەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهوو گرت و گوتی: "ناتانیاهو بە هیچ شێوەیەک موخاتەبی ئێمە نییە و ئەومان سڕییەوە ئیتر".

گوتیشی: "بەرپرسیاری یەکەمی ئەو کردەوانە بە پەلەی یەکەم، ناتانیاهویە. ئێستا لە ئیسرائیلیش دژ بە ناتانیاهو هەڵوێست هەیە" و بەرامبەر بەو کردەوانە ڕاشیگەیاند، "ئەوەی تۆ دەیکەی هیچ پەیوەندییەکی نە بە ئینجیل و نە لەگەڵ تۆرات هەیە. ئەوە نە لە ئینجیل و نە لە تۆرات و نە لە زەبوور قبوڵکراو نییە".

سەرکۆماری تورکیا وەبیریشی هێنایەوە کە دەنگی ناڕەزایەتی لە ناوخۆی ئیسرائیلدا دژ بە کردەوەکانی ناتانیاهوو بەرز بووەتەوە و لەم بارەیەوە گوتی: "ناتانیاهوو کەسێکە کە خەڵکی ئیسرائیلیش دژ بە کردەوەکانین و پشتیوانیان بۆی نییە. دەقە ئاینییەکان بەکار دێنێت بۆ ئەوەی پێشتیوانی بۆ کۆمەڵکوژییەکەی کۆ بکاتەوە".

ئەردۆغان هەڵوێستەکانی لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیشی لە ریاز بەرز نرخاند و جەختی لەوەش کردەوە کە هەم بۆ ئاگربەست گوشار دێنین و هەمیش لەڕووی ڕێکار و پرەنسیپەوە کاری بنەمایی ئەنجام دەدەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا باسی لە وەستانی شەڕ لە غەززە و ئاگربەست و سەقامگیرییەک لە ناوچەکە کرد و گوتی: "هەر کام لە قوبرس و یۆنان و بەریتانیاش دەتوانن وڵاتانی گەرانتۆر بن. ئەگەر تورکیا وڵاتێکی گەرانتۆر بێت، بۆچی ناتوانرێت پێکهاتەیەکی هاوشێوە لە غەززە هەبێت؟".

ناوبراو گوتیشی: "هەموو نەخشەڕێگاکان بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچەکە قبووڵ دەکەین. نابینە بەشێک لەو پلانەی کە فەلەستینییەکان تاریک دەکەن و لە لاپەڕەی مێژووی دەیانسڕنەوە".

ئەردۆغان ڕەخنەشی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپیش گرت و گوتی: "وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشتریش چاویان بەسەر کۆمەڵکوژییەکاندا داپۆشیوە. هەڵویستیان بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی غەززە لە سەرووی شەرمەزاریشە".

هەر لەم بارەیەوە ڕەجەی تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەندێک لەو وڵاتانە کە لە ژێر ناوی 'ئازادی ڕادەربڕین' چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەحاوێننەوە، نیشانەی گەلێک کە ئاڵای فەلەستینە، قەدەغە دەکەن".

News Code 222421

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha