سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکای له‌ عێراق کرد و هۆکاره‌که‌ی بۆ پشتیوانی بێسنوری ئه‌مریکا له‌ ئیسرائیل دژی غه‌ززه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویه‌تی:"له‌ ڕوانگه‌ی پاڵپشتی کردنی سته‌ملێکراوانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌وی، به‌تایبه‌ت بۆ پشتیوانی له‌ برایان و گه‌له‌که‌مان له‌ فه‌لەستینی خۆشه‌ویست و غه‌ززه‌، داوا ده‌که‌م حکوومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق به‌ هه‌موو هێز و ئاراسته‌کانیانه‌وه‌، و بۆ یه‌که‌مینجار و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ک تایبه‌ت، ده‌نگ بده‌ن به‌ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق.

ناوبراو زیادی دەکات، ئەوەش به‌هۆی پشتیوانیی بێسنووری ئه‌مریکا له‌ زایۆنیسته‌ تیرۆریسته‌کان له‌ دژی غه‌ززه‌.

سەدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "چاوه‌ڕوانی کرده‌وه‌ و وه‌ڵامی حکوومه‌ت ده‌که‌ین بۆ ئه‌م داواکارییه‌، ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه‌، هه‌ڵوێستێکی دیکه‌مان هه‌یه‌ که‌ دواتر ڕایده‌گه‌یه‌نین".

News Code 222398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha