۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە

بەشی تورکیا- لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو، چوار منداڵ و سێ برای گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل، کەمپی ئاوارەکانی مەغازی ناوراستی کەرتی غەززە کرایە ئامانج و بە هۆیەوە ماڵی محەمەد عەلول کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو بە تەواوی خاپوور بوو.

۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە

لە هێرشەکەدا کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو محەمەد عەلول، چوار منداڵی خۆی و سێ برای گیانیان لەدەستدا و خێزان، یەک منداڵ و دایک و باوکی بریندار بوون.

۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە

بە پێی زانیارییەکان باری تەندروستی خێزانی عەلول خراپە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە.

۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی مەغازی ٥١ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

۷ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی هەواڵنێری ئانادۆڵو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست دا/وێنە

News Code 222453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha