بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل، کەمپی ئاوارەکانی مەغازی ناوراستی کەرتی غەززە کرایە ئامانج و بە هۆیەوە ماڵی محەمەد عەلول کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو بە تەواوی خاپوور بوو.

لە هێرشەکەدا کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو محەمەد عەلول، چوار منداڵی خۆی و سێ برای گیانیان لەدەستدا و خێزان، یەک منداڵ و دایک و باوکی بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکان باری تەندروستی خێزانی عەلول خراپە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی مەغازی ٥١ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

Your Comment