هه‌ڵوێستی یەكێتیی نیشتمانی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی یەكێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، گەلی فەلەستین لە ململانێیەكی درێژخایەندایە لەگەڵ زایۆنیزم، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆڵەكانی راگوێزراون و شەهید بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ خوێنرایه‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتوه‌: "چەند رۆژێكە كەرتی غەززە ڕووبەڕووی هێرشێكی ترسناكی سەربازی بوەتەوە كە بوەتە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان لە ژن و منداڵ هەروەها بڕینی ئاوی خواردنەوە و خواردن و كارەبا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، گەلی فەلەستینی لە ململانێیەكی درێژخایەندایە لەگەڵ زایۆنیزم، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆڵەكانی گەلی فەڵەستینی راگوێزراون و شەهیدبوون بەهۆی ئەو پڕۆسە سەربازیی و هێرشە ناڕەوا و قێزەونانەوە، بەردەوامی نەهامەتییەكانی گەلی فەلەستین و چارەسەرنەكردنی كێشەی فەلەستین، سەردەكێشێت بۆ شەڕ و خوێنڕێژی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئێمە لەكاتێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەین كە ڕووبەڕووی ڕۆڵەكانی گەلی فەڵەستین و هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێتەوە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بە ئەركی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی خۆیان هەستن لە پێناو رێگری‌كردن لە پێشێلكارییەكان هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر كەرتی غەززە".

News Code 222318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha