کۆمکاری عەرەبی چیدی بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو ستەمە گەورەی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی فه‌له‌ستیندا دێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌کته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له‌ غه‌ززه‌ ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌کته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ‌په‌یامێکدا بڵاوی‌کرده‌وه‌: "ماوه‌ی زیاتر له‌ ۱۰ ڕۆژه‌ قه‌واره‌ی زایۆنی هێرشی دڕندانه‌ی کردوه‌ته‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ و به‌ سه‌دان هاوڵاتی سڤیلی کردوه‌ته‌ قوربانی، هاوکات ئێواره‌ی دوێنێش له‌ هێرشێکی دڕندانه‌دا و دوور له‌ هه‌موو به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی به‌ ئامانج گرت و له‌ئه‌نجامدا سه‌دان هاوڵاتی سڤیلی که‌رتی غه‌ززه‌ بوونه‌ قوربانی، له‌کاتێکدا به‌هۆی مووشه‌کی زایۆنییه‌وه‌ وه‌ک شوێنیکی ئارام له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ مابوونه‌وه‌".

بزووتنەوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، ئێمه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ نامرۆڤه‌ وه‌حشیگه‌رانه‌ ده‌که‌ین و به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، داواش ده‌که‌ین چیتر ئه‌م کاره‌ وه‌حشیگه‌رانه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕاگرن بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سته‌ملێکراوی که‌رتی غه‌ززه‌ و مافی خاوه‌ن ماڵ به‌ دادگه‌رانه‌ بگێڕنه‌وه‌ بۆی و ڕژێمی داگیرکه‌ریش به‌ سزای خۆی بگه‌یه‌نن".

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، داواش ده‌که‌ین کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ی که‌ سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیانی فه‌له‌ستین و چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست و ئه‌و سته‌مه‌ گه‌وره‌ی که‌ ده‌کرێت".

News Code 222332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha