ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەب

بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەلەبی کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە: "نزیکەی کاتژمێر ۵:۲۵ خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، دوژمنی ئیسرائیلی دەستدرێژییەکی ئاسمانییان ئەنجامدا و بە مووشەک لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای لازقییەوە و لە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی جۆلانی سووریاوە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی دیمەشق و حەلەبیان بەئامانج گرت".

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بۆردوومانەکە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێکی سڤیل لە فڕۆکەخانەی دیمەشق و برینداربوونی کرێکارێکی دیکە و هەروەها زیانی ماڵی بە فڕگەی هەردوو فڕۆکەخانەکە گەیشتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە لە خزمەتگوزاری دەربچن".

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی گواستنەوەی سووریا ڕایگەیاندووە کە پلانی گەشتەکانی گەیشتن و ڕۆشتن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبەوە بۆ فڕگەی فڕۆکەخانەی لازقییە گواستراونەتەوە.

News Code 222356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha