زمانی کوردی
-
خوێندن و پەروەردە؛ دوا دەرمانی سەعیدی نەورەسی بۆ کورد
سەعید نەورەسی کەسایەتییەکی تەنها ئاینی نەبوو، بەڵکو وەکو بەشێک لە پرسی مێژووی کوردان سەیر دەکرێت؛ پرسێک کە تێیدا ناسنامە، پەروەردە و فێرکاری، یەکێتی و ئەگەری مانەوە بەیەکەوە گرێ دراون. نەورەسی ڕەگی قەیرانی کوردانی نەوەک تەنها لە گوشاری دەرەکی، بەڵکوو لە ناخ و ناوەوەی کۆمەڵگە و لە سێگۆشەی هەژاری، نەزانی و دووبەرەکیدا دەبینی، و لەم دیدگایەشەوە پەروەردەی دەکردە گرنگترین ئامرازی بونیادنانەوەی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی. بەم هۆیەوە، ئامۆژگارییە بەناوبانگەکەی «بخوێننەوە، بخوێننەوە، بخوێننەوە» لەم گێڕانەوەیەدا دروشمێکی ئەخلاقیی سادە نییە، بەڵکوو پوختەی تێڕوانینێکی ستراتیژییە بۆ ڕزگارکردنی کورد لە پەشۆکاوی، داڕمانی مێژوویی و لاوازیی هۆشیاریی گشتی.
-
دەنگێکی تازە لە شێعری درێژی هەورامی/ «هەژارتەر جە زوانیم، من!» لە چاپ درا
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەرەپێدانی شێعری نوێی هەورامی، هەورامان بەهرامی، شاعیر و نووسەر، دووهەمین بەرهەمی شێعری خۆیی بە ناوی «هەژارتەر جە زوانیم، من!» بڵاوکردەوە.
-
بەرهەمی فیلمسازی مەهابادی بوو بە باشترین بەرهەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی چەمچەماڵ
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی مەهاباد ڕایگەیاند: کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاریی «لیمو از همه چیز خبر داشت» (لیمو ئاگاداری هەموو شتێک بوو) لە نووسین و دەرهێنانی ئیدریس مەحموودیان، خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ژینۆسایدی چەمچەماڵی لە هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.
-
کوردبوون بەبێ زمان، هیچ جێی شانازی نییە؛
میر جەلادەت بەدرخان شۆڕشگێڕی ڕووناکبیری و ئەندازیاری ئەلفوبێی لاتینی کوردی
کاتێک باسی زمان و ڕێنووسی کوردی دەکرێت، ناکرێت بەسەر ناوی میر جەلادەت بەدرخاندا تێپەڕ ببین و نەوەستین؛ ئەو پیاوە گەورەیەی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا لەدایکبوو و لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، شۆڕشێکی ڕووناکبیریی و زمانەوانیی مەزنی بە زمانی پاراوی کوردی دەستپێکرد.
-
ناسنامەی کوردی لە دیدی گۆڤارێکی ئەڵمانییەوە
گۆڤاری ئەڵمانیی "کۆرەکتیڤ" لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا بە ناونیشانی «ئەوەی کاتێک دەڵێین "کورد" لە دەستی دەدەین»، دەنووسێت کە ناسنامەی کوردی بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو، چەمکێکی یەکگرتوو و هاوچەشن نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک ئەزموونی مێژوویی، زمانی، ئاینی، کلتووری و سیاسییە کە لە چوارچێوەی سنوورەکانی وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها لە ناو کۆمەڵگە کۆچبەرەکاندا شێوەی گرتووە.
-
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئانکا:
قوتابخانەیەکی ئۆنلاینی زمانی کوردی بۆ هەمووان دادەمەزرێت
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی زمان، کولتوور و هونەری ئانکا (ANKA-DER) وێڕای ڕوونکردنەوەی ئەنجامەکانی کۆنفرانسی زمانی کوردی لە ئامەد (دیاربەکر)، ئاشکرای کرد داڕشتنی کۆمەڵێک پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی پێگەی زمانی کوردی.
-
پرۆفیسۆر مەتین ئاتماجا لە ئینستیتوتی زەهرا:
بنەماکانی ناسنامەی کوردیی هاوچەرخ لە بازنەی ئەدیبان و کۆڕی سۆفییەکانی سەدەی نۆزدەدا
چالاکی هەڵبژێراوانی ناوخۆ، بەریەککەوتنی شاعیران و تۆڕە سۆفییانەکان، ناسنامەی کوردیان پێش سەرهەڵدانی سنوورە ڕێککەوتە سیاسییەکانی ئەمڕۆ پێکهێناوە.
-
هەولێر و بەغدا لەسەر «ئیسکۆدا» ڕێککەوتن؛ زمانی کوردی بۆ سیستەمی گومرگ زیاد دەکرێت
کۆبوونەوەی هاوبەشی هەولێر و و بەغداد تایبەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی (ئیسکۆدا) لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتیی سووریا بڕوانامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بەفەرمی ناساند
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا لە بڕیارێکی نوێدا، بڕوانامەی دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە فەرمی ناساند و ڕێگەی بە خوێندکارانی ئەم ناوچانە دا کە لە ساڵانی خوێندنی دیاریکراودا بەشداری لە تاقیکردنەوە فەرمییەکانی وڵاتدا بکەن.
-
بە تۆمەتی ئەندامێتیی PKK؛
تورکیا سزای ۱۹ ساڵ و نیو زیندانی بهسهر وتەبێژی پێشووی "تهڤگهری ژنانی ئازاد"دا سهپاند
دادگایهكی توركیا سزای ۱۹ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر ئایشە گۆککان، وتەبێژی پێشووی "تهڤگهری ژنانی ئازاد"دا سهپاند.
-
پچەی باران و دڵی تەنگ؛ هاوارێکی ژنانە بە زمانی شیعر
ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، هۆڵی ژمارە ٢ی سینما بەهمەنی شاری سنە، بووە چەق و مەکۆی کۆبوونەوەی شاعیران، نووسەران و هۆگرانی کاروانی ئەدەبی کوردی. لە کۆڕێکی پڕ لە شکۆدا، پەردە لەسەر دیوانە شیعری نوێی شاعیر "ناهید نەسیری" بە ناوی «پچەی باران و دڵی تەنگ» لادرا.
-
وۆرکشۆپی زمانی کوردی لە وان:
بێ دەستەبەرکردنی مافە زمانەوانییەکان، پرسی کورد چارەسەر نابێت
وۆرکشۆپی «پێگەی یاساییی زمانی کوردی و خوێندن بە زمانی دایک» بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی زمان، کولتوور و هونەری ئانکا (ANKA-DER) لە ناوەندی بازرگانیی جیهانیی وان بەڕێوەچوو.
-
دکتۆر ئاهەنگەرنژاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند:
کتێبی «ڕەوتناسیی شیعری هاوچەرخی کوردیی باشووری» ئامادەی بڵاو کردنە
دکتۆر جەلیل ئاهەنگەرنژاد، شاعیر و توێژەری ناسراوی کورد، کۆتاییهاتنی کارەکانی نوێترین توێژینەوەی خۆی بە ناوی «ڕەوتناسیی شیعری هاوچەرخی کوردیی باشووری» و ئامادەبوونی ئەم بەرهەمەی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ڕاگەیاند.
-
بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆی ئەڵمانیا ڕادەگیردرێن
تۆڕی میدیایی WDRی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی سیاستە نوێیەکانی خۆی لە بواری میدیادا، پەخشی بەرنامە کوردییەکانی ناسراو بە "کازمۆ" رادەگرێت. ڕەخنەگران ئەم بڕیارە بە لێدانێک لە هەمەجۆریی کولتووری لە ئەڵمانیا دەزانن.
-
خوێندنەوەیەک بۆ ئەفسانە و ناسنامەی کوردی بە زمانی هونەری دیجیتاڵی
هونەرمەندێکی کورد بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و ئیلهاموەرگرتن لە وێنە و گێڕانەوە مێژوویی و فۆلکلۆرییەکان، سنووری نێوان نەریت و مۆدێرنیتەی بەزاندووە و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ کولتوور و ناسنامەی کوردی پێشکەش دەکات.
-
ئاستەنگەکانی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لە سووریا
سەرەڕای گەشەسەندنی خوێندن و بەرهەمە کولتوورییەکان بە زمانی کوردی لە ساڵانی ڕابردوودا، شارەزایان دەڵێن نەبوونی دامەزراوەی پسپۆڕ، جیاوازی لە شێوازەکانی نووسین و لاوازیی ژێرخانی پەروەردەیی، هێشتا ڕێگرە سەرەکییەکانی بەردەم گەشەی زانستیی زمانی کوردین لە سووریا.
-
جەنگی مانەوە؛ کوردانی سووریا چۆن زمان و کولتووری خۆیان لە سڕینەوە پاراست؟
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئەمریکا، کوردانی سووریا لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا، سەرەڕای پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەعەرەبکردن (تەعریب)، قەدەغەکردنی زمانی کوردی و سەرکوتی کولتووری، توانیویانە لە ڕێگەی خوێندن، ڕۆژنامەگەری و چالاکیی مەدەنییەوە ناسنامەی خۆیان بپارێزن و زیندووی بکەنەوە.
-
هاواری زمانی کوردی لە تورکیا؛
لە قەدەغەکردنی فەرمییەوە بۆ پەراوێزخستنی سیستماتیک
کوردەکانی تورکیا دەڵێن سەرەڕای کەمبوونەوەی هەندێک لە گوشارەکان لەسەر زمانی کوردی لە چاو دەیەکانی ڕابردوو، نەبوونی فێرکاریی بەزمانی کوردی و گوشار خستنە سەر ناوەندە فەرهەنگییەکان، زمانی کوردی بردۆتە نێۆ قۆناغێکی قەیراناوییەوە.
-
پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان چۆن یارمەتی مانەوەی زمانی کوردی دەدەن؟
کوردۆلینگۆ؛ پردێکی دیجیتاڵ بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە تورکیا
سەکۆیەکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی بە بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەکان و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، هەوڵ دەدات بەشێک لەو بۆشاییە مێژووییەی فێربوونی کوردی لە تورکیا پڕ بکاتەوە و ئەم زمانە بباتە ناو کایە فراوانەکانی دیجیتاڵ.
-
کوردانی سووریا نیگەرانن لە سڕینەوەی بەرەبەرەی دەستکەوتەکانیان
سڕینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی دادی حەسەکە، نیگەرانییەکی نوێی سەبارەت بە داهاتووی خۆبەڕێوەبەری و پێگەی کورد لە پێکهاتەی نوێی سووریادا دروست کردووە.
-
پەیەدە ڕەخنە لە سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێت
ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕەخنە لە پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی داد لە حەسەکە و قامیشلۆ دەگرێت و رایدەگەیێنێت، داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی، هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی سووریا.
-
زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ تابلۆ فەرمییەکانی حەسەکە
دوای ئەو ئاڵۆزییانەی بەهۆی لابردنی زمانی کوردی لە تابلۆی "کۆشکی داد" دروست بوو، پارێزگاری حەسەکە گەڕانەوەی زمانەکە بۆ سەر تابلۆکان ڕادەگەیەنێت.
-
پارێزگاری حەسەکە:
پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سووریا وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی
«نوورەدین ئەحمەد» پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستندا، پلانێکی گرنگ بۆ وەرگێڕانی پڕۆگرامی فەرمیی خوێندنی سوریا بۆ سەر زمانی کوردی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
-
ڕەفیق سابیر، شاعیری گەورەی کورد کۆچی دواییکرد
دکتۆر ڕەفیق سابیر یەکێک لە دیارترین شاعیرە نوێخوازەکانی کورد و نووسەر و لێکۆڵەر، کۆچی دواییکرد.
-
پەیامی مەزڵووم عەبدی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت لەو باوەڕەداین قۆناغی داهاتوو قۆناغی سەركەوتنی زمانی دایک بە گشتی و زمانی كوردی دەبێت بە تایبەتی.
-
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێم:
پێویستە پڕۆژهی خوێندنی وانەی ههورامی له كهرتی پهروهردهدا جێبهجێبكرێت
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕایدەگەیەنێت: هەورامی کە شێوەزارێکی دێرینی کوردستانە لەبەردەم هەڕەشەدایە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان، پڕۆژەی خوێندنی یەک وانەیان لە پۆلە بنەڕەتییەکانی کەرتی پەروەردەدا پێشکەش بەوەزارەتی پەروەردە کردووە.
-
«عەدنان زەندی»؛ «دەم بەستە» بەرهەم دێنێت
هەڵگرتنی فیلمی سینەمایی «گورگ بەند» واتا «دەم بەستە» بە نووسەری و دەرهێنەریی «عەدنان زەندی» و لە بەرهەمێنانی «شەهرام مەسلەخی» لە گوندەکانی حەقە و بایە سەربە شاری دێولان دەستی پێکرد.
-
بەهۆی زمانی کوردییەوە داوای دادگایی کردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت
کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمار کردووە ئەوەش بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی.
-
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا:
ئەمجارە پرسی کورد بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکەین
نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردەكەوێت و جارێکی دیکە لە گوند و کوێستانەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەیە، دەنگی بۆمببارانکردن نابیستینەوە.
-
ناوەندی فێربوونی زمانی فارسی لە هەولێر کرایەوە
ناوەندێکی فێربوونی زمانی فارسی لە هەولێر بە هەماهەنگی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.