بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئهمڕۆ چوارشهممه له ڕاگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه: "دوای دەرچوونی نوسراوی ژمارە (۸۲۹۸) لە ۱۶ی ۷ی ۲۰۲۵ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ڕێگری دەکات لە وەڵامدانەوەی خوێندکاران و قوتابیان بەزمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان، ئەوکات و دوای هەوڵەکان وەها ڕاگەیەندرا کە کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام بەداخەوە ئەو کێشەیە خەرقێکی ڕونی ماددەی چواری دەستوری عێراقە، هێشتا چارەسەر نەکراوەو ڕێگرییەکان وەک خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندکارانی بەشی یاساو ئەو وانانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارین".
ئاماژهی بهوهش کردوه، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ماددەی چواری دەستور و کێشەی قوتابیان چارەسەر بکرێت و کێشهکانی بەردەم زمانی کوردی وەک دوەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن، "لە هەمان کاتدا داواکارین لە کاربەدەستهکانمان لە بەغدا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندکاران بەزمانی شیرینی دایک وەڵام بدەنەوە و وەرگێڕی پێویستیش بۆ ڕونکردنەوەوی وانەکان دابین بکرێت".
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکان دهڵێت: "لەکاتی دەرچونی بڕیارەکەدا وەک دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ڕامانگەیاند، بڕیار پێویستە بەبڕیار هەڵبوەشێتەوە نەک بە گفتوگۆی زارەکی، عێراق و دەستورەکەی موڵکی گەلانی عێراقە و لەم چوارچێوەیەشدا مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە شەڕی زەوتکردنی مافە دەستورییەکانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەنجامبدات، بێگومان لە بەردەوامی ئەم کێشەیە و پابەند نەبون بە ماددەی چواری دەستور و پێشێل کردنی ڕێگای دادگای فیدراڵی دەگرینە بەر".
ناوهڕاستی تهموزی ئهمساڵ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە کرد و تێیدا ڕایگهیاند، نابێت وانەگوتنەوە و پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و وەڵامەکانیان بە زمانی کوردی بن، بەڵکو تەنیا بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی و بەپێی پسپۆڕییەکان دەبێت.
ههرچهنده بڕیارهکه نیگهرانی لێکهوتهوه و ئهوکات وهزیری دادی حکومهتی عێراق باسی لهوهکرد که کێشهکه چارهسهرکراوه، بهڵام بهپێی وتهی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بێت هێشتا کێشهکه چارهسهر نهکراوه.
Your Comment