بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ تاوتوێ كردنی میکانیزمەکانی پیادەكردنی زمانی کوردی وەک زمانی فێرکردن.
عەبدی دەشڵێت: مەرسوومی سەرۆک کۆماریی سووریا بە ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی بە دەستکەوت دادەنرێت و هەنگاوێکی بەرچاو و ئەرێنییە، بەڵام بەس نییە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە پێویستە ئەو ئاستەی پێیگەیشتووین لە زمانی کوردی لە لایەنی پراکتیکی لەبەرچاو بگیرێت، لە كاتی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتیدا.
Your Comment