بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌میانی وتارێکدا له ئه‌نقه‌ره‌وه، ڕایگه‌یاند: "۴۷ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌که‌مین چالاکی تیرۆر ده‌ستیپێکرد و ڕۆژ به ڕۆژ تیرۆر زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووه، زیانی زۆر به‌ر تورکیا گه‌یشتووه و زیاتر له ۱۰ هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌کان گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌که ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکی مه‌هه‌په قۆناغێکی نوێ ده‌ستیپێکرد و دواتریش دوای په‌یامی ئیمڕاڵی که داوای کرد چه‌ک دابنرێت، ڕێکخستنه‌کانی په‌که‌که بڕیاری دانانی چهکیدا و دوێنێش بڕیاره‌که‌ی جێبه‌جێ کرد.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی حکوومه‌ته‌کانی تورکیا "تیرۆر"ی زیاتر کرد له‌وانه ڕێگری کردن له زمانی کوردی، ئێستاش "پڕۆسه‌ی تورکیای بێتیرۆر له ئه‌ندامی دانوستاندن نه‌هاتوه‌ته ئاراوه و له سه‌ره‌تاشه‌وه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌مان کردوه".
ئه‌وه‌شی وت: "لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ کراوه و کۆتایی به خوێن و فرمێسک ده‌هێنین، به نه‌مانی تیرۆر تورکیا و گه‌لی تورکیا قازانج ده‌کات و ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌هێزتر ده‌بێت، له ئاینده‌شدا هه‌رشتێک زیانی بۆ تورکیا هه‌بێت ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه".
ئه‌ردۆغان وتیشی: "ئەگەر تورک، کورد و عەرەب یەک بن، ئەگەر پێکەوە بن، سەردەکەون، کاتێک دابەش دەبن شکست و ڕسوابوون و خەم هەیە، ئەمڕۆ ڕۆحی ئێمه نزیکتره، کاتێک دڵەکان یەکدەگرن، سنوورەکان نامێنن، وەک هەنگاوی یەکەم، کۆمیسیۆنێک لە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا دادەمەزرێنین و دەست دەکەین بە گفتوگۆکردن لەسەر مەرجە یاساییەکانی پرۆسەکە، بۆ ماوەی ۴۱ ساڵ بارۆنە تیرۆریستییەکان و ئەوانەی خۆراکیان لە خوێن دەخۆن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەوانەی دیزاینی پیسیان لەسەر تورک و کورد و عەرەب هەیە، سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە. ئەمڕۆ، ئێمە ئەم یارییە پیسە تێکدەدەن و پێچەوانە دەکەینەوە".
Your Comment