پەیامی مەزڵووم عەبدی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت لەو باوەڕەداین قۆناغی داهاتوو قۆناغی سەركەوتنی زمانی دایک بە گشتی و زمانی كوردی دەبێت بە تایبەتی.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ تاوتوێ كردنی میکانیزمەکانی پیادەكردنی زمانی کوردی وەک زمانی فێرکردن.

عەبدی دەشڵێت: مەرسوومی سەرۆک کۆماریی سووریا بە ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی بە دەستکەوت دادەنرێت و هەنگاوێکی بەرچاو و ئەرێنییە، بەڵام بەس نییە.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە پێویستە ئەو ئاستەی پێیگەیشتووین لە زمانی کوردی لە لایەنی  پراکتیکی لەبەرچاو بگیرێت، لە كاتی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتیدا.

News ID 226888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha