تورکیا
-
ساڵیحە ئایدەنیز:
ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان هەڵنەگرێت هاوبەشی پێشێل کردنی یاسایە
بەشی تورکیا- ساڵیحە ئایدەنیز سیاسەتوانی کورد دەڵێت تەنها بەردەنگی پرسی کورد لە تورکیا ئۆجەلانە و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆن کرد ئەگەر دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری پەکەکە بێنێت.
-
میتینگی کوردەکانی هەیمانە:
قەزای هەیمانە؛ کوردستانی چکۆلە لە ئانادۆڵۆی ناوەڕاست
هەیمانە قەزایەکی کۆنە کە ٧٢ کم لە باشووری پایتەختی تورکیا دوورە و بەشێکە لە پارێزگای ئەنقەرە.
-
ئەردۆغان نمایشی هێز دەکات: ۱ ملیۆن و ٧٠٠ ههزار كهس له كۆبوونهوهی جهماوهریی ئیستانبوڵدا بهشدارییان كرد
بەشی تورکیا- سهرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕایگەیاند، ۱ ملیۆن و ٧٠٠ ههزار کهس له کۆبوونهوهی مهزنی جهماوهریی ئیستانبوڵدا بهشدارییان کردووه.
-
هەڵبژاردن لە تورکیا و ئەگەری کۆتایی هاتنی سەردەمی ئەردۆغان
بەشی تورکیا- ئەردۆغان هیوادارە شکست بە پارتی کەمالیستی CHP یان هەوپەیمانیی پاڵپشتیکراوی ئەو حزبە بێنێت، هەر بەو شێوازەی کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم کارەی ئەنجام دا. ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە دژوارترین ئەزموونی ئەردۆغان لە ۲۰ ساڵی دەسەڵاتیدا.
-
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئۆکلاهاما:
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەبارەى سووریاوە بەڕێوە دەچێت
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ڕووسیا، ئێران و سووریا لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
-
ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانە لە دەستگیر کردنە بەربڵاوەکانی سەروبەندی هەڵبژاردنی تورکیا
بەشی تورکیا- کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی و میدیایی لە تورکیا ئەوەش لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دەربڕی.
-
ئەردۆغان ڕایگەیاند:
لە ناوچەی ستراتێژیکی کوردستانی تورکیا کێڵگەیەکی نەوتی دۆزرایەوە
بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەو یەدەگە نەوتیەی لە ناوچەکانی جودی و گابار لە پارێزگای شرنەخ دۆزراوەتەوە، توانای رۆژانەی 100 هەزار بەرمیلە.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش پشتگیریی خۆی بۆ کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری HDP وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی بۆ کەمال کلیچدارئۆغڵو، وەک سێزدەهەمین سەرۆککۆماری تورکیا ناوی لێهێنا.
-
فرانسپرێس:
خەڵکی سڤیلی هەرێم قوربانیی سەرەکیی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیان
بەشی جیهان- ئاژانسی فرانسپرێس لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، بەشێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی شەڕی PKKوە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە گەمارۆ دراون و چەندین جار ئاگر بەردراوەتە کێڵگە و ماڵەکانیان.
-
هاوسەرۆکی HDP:
ئامانجی ئێمە بەدەست هێنانی 100 کورسى پهرلهمانی تورکیایە
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ڕایدهگهیهنێت، ئامانجمانە 100کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنین.
-
تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێمی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
-
فوئاد حوسێن:
عێراق تاوەکوو ئەمڕۆ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نامەی نەناردووەتە تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن کراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ عێراق نامەی بۆ تورکیا نەناردووە.
-
ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدەی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیا لە باکووری سووریا ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هێرشێکی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام داوە و سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە کراوەتە ئامانج.
-
بەگوێرەی دوایین ڕاپرسییەکان لە تورکیا ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کڵچدا ئۆغڵو لە ئاستێکی بەرزدایە
بەشی تورکیا- بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسییەکان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا کاندیدی هاوپەیمانی میللەت سەردەکەوێت.
-
هەسەدە ڕوونکردەنەوەیەک لەبارەی کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا، بڵاو دەکاتەوە
بەشی سووریا- لەپاش پهیامهکهى سەرۆکی تورکیا لەسەر کوژرانى ئەبوو حسێن ئەلقوڕەیشی؛ بەرپرسێکى باڵاى ههسهده ڕوونکردنهوهیهک لهوبارهیهوه بڵاو دهکاتهوه.
-
ئەمریکا: هێشتا ناتوانین کوشتنی سەرکردەی داعش بەدەستی تورکیا پشتڕاست بکەینەوە
بەشی جیهان- ئەمریکا ڕایگەیاند ناتوانێت کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا پشتڕاست بکاتەوە.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
کرێکاران و ڕەنجدەران کۆتایی بەم دەسەڵاتە تاڵانکارە دێنن
بەشی تورکیا- دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا کرێکاران و ڕەنجدەرانی تورکیا بە کۆتاییهێنەر بە دەسەڵاتدارێتیی چەتەکان لە تورکیا ناو دەبات.
-
تەقینەوەیەک لە گرێسپی کوژران و بریندار بوونی 14 کەسی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- له شارى گرێسپى تهقینهوهیهک ڕووی داوه و ژمارهیهک پۆلیس و چهکدارى سهر به تورکیا کوژراون.
-
ئیلهام ئەحمەد:
هیوادارین لە هەڵبژاردنی تورکیا حکوومەتێک بەرهەم بێت کە باوەڕی بە دیالۆگ ببێت
بەشی سووریا- سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی نوێی تورکیا دەربڕی ئەگەر باوەڕی بە ئاشتی هەبێت.
-
بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی MHP تیرۆر کرا
بەشی تورکیا- فەرهاد ئۆزجان، بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی MHP، لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا گیانی سپارد.
-
سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات دەسبەسەر کرا
بەشی تورکیا- دیجلە موفتیئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات دەستگیر کرا.
-
کوردەکانی تورکیا بە فەرمی پشتگیریی خۆیان بۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە 14ی ئایار دەکرێت، پشتگیری لە بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت بکەن.
-
بەرپرسی باڵای یەکێتی:
ماوەی سێ هەفتەیە حکوومەتی هەرێم بە تانکەر نەوت هەناردەی تورکیا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بۆ کاروباری وزە رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێگەی تانکەرەوە بۆ تورکیا هەناردە کردووە.
-
لە هەولێر سەرۆکی HÜDA-PAR لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- زەکەریا یاپجیئۆغڵو سەرۆکی گشتیی پارتی داوای ئازاد، لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعوود بارزانی کۆ بوویەوە.
-
بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند:
ناسنامەی عێراقی بۆ ئەندامانی باڵا و گریلاکانی پەکەکە دروست کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆڕێکی پسپۆڕ لەبواری ساختە کردنی ناسنامە، ناسنامەی عێراقییان بۆ گریلاکانی پەکەکە لە عێراق دروست کردووە.
-
بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندورستی:
هەموو بەرنامەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەردۆغان هەڵوەشایەوە
بەشی تورکیا- سهرۆک کۆماری تورکیا دوای ئهوهی دۆخی تهندروستی تێکچوو، بەرنامەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە.
-
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای ئازاد کردنی چالاکوانانی کوردی تورکیا دەکەن
بەشی جیهان- چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، ئاماژەیان داوە بە دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ۱۰۰ چالاکوانی میدیایی و سیاسی کورد لە تورکیا پێش هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە و ئەم هەوڵەیان بە هەڵمەتێکی سیاسی ناو بردووە.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەدۆڕێنێت
بەشی جیهان- سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کوردی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا دەدۆڕێت.
-
ئەندامێکی هەسەدە بەهۆی هێرشی درۆنەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- فڕۆكهیهكى بێ فڕۆكهوانى توركیا ئۆتۆمبێلى ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی له سنوورى كۆبانێ كرده ئامانج.