بەپێی هەواڵی کوردپرێس،رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی سێشەممە، 2-5-2023، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لە پارێزگای کۆنیای تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەو نەوتە کرد کە لە پارێزگای شرنەخی کوردستانی تورکیا هەیە.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بە لێدانی 100 بیرەنەوت بە قووڵایی دوو هەزار و 600 مەتر، بەرهەمی رۆژانە بۆ 100 هەزار بەرمیل تەنیا لەو پارێزگایە بەرز دەبێتەوە.
ئەردۆغان باسی لە دۆزینەوەی بیری نوێی نەوت لە تورکیا کرد و گوتی: "چاوەڕێی مژدەین. بە بەرهەمی رۆژانەی 180 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەموو تورکیا هەنگاوێکی نوێ بەرەو سەربەخۆبوونی وڵاتەکەمان لە وزەدا دەنێین. لەمەودوا تورکیا وڵاتێک نابێت پێویستی بە وزە بێت، بەڵکوو دەبێتە هەناردەکاری وزە".
Your Comment