بەگوێرەی دوایین ڕاپرسییەکان لە تورکیا ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کڵچدا ئۆغڵو لە ئاستێکی بەرزدایە

بەشی تورکیا- بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسییەکان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا کاندیدی هاوپەیمانی میللەت سەردەکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نوێترین ڕاپرسیدا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی بۆ ڕاپرسی ئەوەی خستووەتە ڕوو، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەوێتە گەڕی دووەمەوە و کاندیدی هاوپەیمانی میللەت بە ڕێژی ٨.٤٪ دەکەوێتە پێش کاندیدی هاوپەیمانی کۆمارییەوە.

بەپێی ڕاپرسییەکە، لە گەڕی یەکەمدا کەمال کڵچدا ئۆغڵو ٤٧. ٣٪ دەنگەکان بەدەست دێنێت و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٤١.٩٪ی دەنگەکان بەدەست دێنێت و موحەرەم ئینجە ٥.٨٪ و سینان ئۆگان ٥٪ دەنگەکان بەدەست دێنن.

لەبارەی کەوتنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەوە، ئەنجامی ڕاپرسییەکە بەشێوەیەکە، کە کەمال کڵچدار ئۆغڵو ٥٤.٢٪و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٥.٨٪ی دەنگەکان بەدەست دێنن و تێدا کڵیچدار ئۆغڵو سەردەکەوێت.

هەر بەپێی ڕاپرسییەکە، ڕێژەی دەنگی پارتەکان بەمشێوەیە دەبێت، ئاکەپە ٣٤.٧ و جەهەپە ٣٢.١ و پارتی چەپی سەوز٩.٦٪ و ئی پارتی ٩٪ و مەهەپە٦.٨ و پارتەکانی تر ٥.٩٪ و پارتی کرێکارانی تورکیا ١.٩٪ی دەنگەکان بەدەست دێنن.

هەر لەمبارەوە کەمال کڵچدار ئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سۆزجو ڕایگەیاند، هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا ناکەوێتە گەری دووەمەوە و لەگەڕی یەکەمدا کۆتایی دێت و ٦٠٪ی دەنگەکان بەدەست دێنم و دەبم بە سەرۆککۆماری ١٣یەمینی تورکیا.

سەبارەت بە ڕێژەی کورسییەکانی پارتەکەی بۆ پەرلەمان لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا دەڵێت: ئێمە زۆرینەی کورسییەکان دەبەینەوە، باوەڕم بە گەنجان هەیە کە چارەنووسی هەڵبژاردن دیاری دەکەن، لەبەرئەوەی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس بۆیەکەمجار دەنگ دەدەن.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو گەنجانەی بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن لەم سیاسەتەی ئێستا تورکیا ناڕازین، بۆیە دەنگیان چارەنوسی هەڵبژاردن دیاری دەکات.

کڵچدار ئۆغڵو وتیشی: سیستەمی پەرلەمانی لاواز بووە و ئێمە بەهێزی دەکەینەوە، ئێستا دۆخەکە بەشێوەیەکە پەرلەمانتار ناتوانێت سیاسەت بکات، دوای هاتنە سەر دەسەڵات پێویستمان بە ساڵێکە بۆ گۆرانکاری لە سیستەمی تورکیا و ڕەوشی ئابووری تورکیا و ئەوانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی لە دەسەڵات دووریان دەخەینەوە.

News Code 221358

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha