ئامانجی ئێمە بەدەست هێنانی  100 کورسى په‌رله‌مانی تورکیایە‌

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجمانە 100کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ ئێمە زۆر گرنگن‌ و ئامانجمانە 100کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنین".

ناوبراو وتیشى: "دەمانەوێت 100 کورسی لەسەرتاسەری تورکیادا بەدەست بهێنین ‌و ئەو 100 پەرلەمانتارە وەک نوێنەری خه‌ڵک دەچنە پەرلەمان ‌و نوێنەرایەتییان دەکەن".

بوڵدان دەشڵێت: "لەسەرجەم کێسەکاندا پەرلەمانتارانی هەدەپە  بوونەتە دەنگی گەلانی تورکیا لە پەرلەمان ‌و بۆتە دەنگی ژن ‌و  عەلەوی ‌و ئەرمەنی‌ و سریانی‌ و هەموو چین ‌و توێژەکانی تر لە تورکیادا".

لەبارەی قسەکانی ئەردۆغان لەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش کە وتبووی ئەوان لە زیندان نایەنە دەر، پەروین بوڵدان دەڵێت: "هاوڕێکانی ئێمە لە زیندان دێنە دەرەوە بە پشتیوانی گەلەکەمان ‌و ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی‌دەهێنین ئەوەی کە شکست دەهێنێت تۆیت لە هەڵبژاردنەکاندا‌ و جارێکی تر نایەیتەوە".

News Code 221370

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha