بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە ڕوداوهكه لە گوندێكى باشووری کۆبانێ ڕووی دا و چەکدارێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەو هۆیەوە کوژراوە.
لەمبارەیەوە زیاتر ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 10:30 ئۆتۆمبێلێک کە یەکێک لە چەکدارەکانمانی تێدابوو، لەکاتی بەسەربردنی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کۆبانێ، لەلایەن فڕۆکە سیخوڕیەکانی داگیرکەری تورکیاوە هێرش کرایە سەری و لە ئەنجامدا شەهید بوو".
Your Comment